fbpx
Shadow Shadow

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگێشتی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌كات

09:21 سێ شه‌ممه‌ 31 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا بانگێشت ده‌كه‌ن”.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه‌‌ ئه‌و كاره‌ سه‌رپێچییه‌كی روونی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دژ به‌هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌یه‌ كه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان دیاریكراوه‌.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی نیشتیمانی عێراقییه‌ و كاریگه‌ری دیاری هه‌یه‌ له‌ پاراستنی عێراق و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی و به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ دژ به‌ رێكخراوی داعش جه‌نگاوه‌ و عێراقی له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ پاراستووه‌ و ئه‌وان به‌شێكن له‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقدان”.

.

جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئاسایشی نێوخۆیی هێڵی سوره‌ و رێگه‌ نادرێت بكرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان و جێگه‌ی زیانگه‌یاندن به‌ وڵاتانی دراوسێ و له‌و باره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا بانگێشت ده‌كرێت.

 

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل