fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنای له‌شاری به‌غدا راگه‌یاند

09:03 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا تۆماركرا”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “توشبووه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئیران بووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌ بۆ عێراق”.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ توشبووه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستی پێده‌ده‌ن”.

.

به‌ تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی شاری به‌غدا كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌ عێراق بۆ 6 كه‌س به‌رزبووه‌ كه‌ پێنجیان له‌ شاری نه‌جه‌ف تۆماركراون و ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ عێراق.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل