Shadow Shadow

دامەزراندنى سیستمى بەرگرى ئاسمانى بۆ حەشدى شەعبى کاردانەوەى لێکەوتەوە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داواى دامەزراندنى سیستمى به‌رگرى ئاسمانی دەکات[تایبەت]

19:32 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

راگەیاندنى دامەزراندنى سیستمى به‌رگرى ئاسمانى لەلایەن حە‌شدى شه‌عبى كاردانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش دابینكردنى سیستمه‌كه‌ به‌مافى خۆى، ده‌زانێت.

.

لیوا مه‌ردان چاوشین، یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ،به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش به‌شێكن له‌سیستمى به‌رگرى  عێراقی و له‌ڕووى ده‌ستوريشەوە‌، مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، سیستمى به‌رگرى ئاسمانى هه‌بێت”.

.

ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا حكومه‌تى عێراق مافه‌كانى ترى پێشمه‌رگه‌ى له‌ڕووى مادى و لۆجستیه‌وه‌ دابین نه‌كردووه‌ و ئیدى چۆن حكومه‌تى عێراق هاوشێوه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و سیستمه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ش دابین ده‌كات.

.

ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌، تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هیچ پلانێكى له‌و جۆره‌ى نیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا داواى دابینكردنى ئه‌و سیستمه‌ى كردبێت.

.

وتەکانى ئەو فەرماندەیەى هێزەکانى پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ناس كورد پێشتر بڵاوى كرده‌وه‌،جێگرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى  سه‌ڵاح مه‌هدى حه‌نتوشى بۆ دامه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى تایبه‌ت به‌سیستمى به‌رگرى ئاسمانى بۆ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ڕاسپارد‌.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د به‌سرى، سەرکردەى حەشدى شەعبى رایگەیاند ‌:”دەستەى حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منییه‌ و پێویسته‌ كاره‌كانى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببرێت، دامه‌زراندنى هێزى به‌رگرى تایبه‌ت به‌حه‌شدیش له‌چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى به‌ره‌و پێشه‌وەبردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد‌، دامه‌زراندنى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌شێكه‌ له‌ته‌واوكردنى دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ ده‌زگایه‌كى به‌هێز و بۆ پاراستنى سه‌ره‌وه‌رییه‌كانى خاكى عێراقیش پشتى پێ ببه‌سترێت.

.

ڕونیشى كرده‌وه‌، چه‌كداركردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى ئاسمانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى به‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق بووه‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌دابینكردنى هه‌موو چه‌ك و سیستمى به‌رگرى بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.

.

بەوتەى سەرکردەکەى حەشدى شەعبى، له‌ئێستادا حه‌شدى شه‌عبى خاوه‌نى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و سیستمى به‌رگرى و سیستمى ڕادارى ئاسمانییه‌، هه‌روه‌ها سودیش له‌ ته‌كنه‌لۆژیا له‌بوارى سه‌ربازیدا وه‌رده‌گرێت.

.

بڕیارى دامه‌زراندنى سیستمى به‌رگرى ئاسمانى بۆ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌چاودێرانى كاروبارى عێراقیش ئه‌و كاره‌ به‌ هه‌وڵدانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ قۆرخكردنى كۆى سیستمى سه‌ربازى عێراق ناو ده‌به‌ن هاوشێوه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران.

.

مانگى ته‌موزى ئه‌مساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵ به‌هێزه‌ عێراقییه‌كان بكرێت، دامه‌زراندنى سیستمى به‌رگرى ئاسمانى بۆ ئه‌و هێزه‌ش له‌ئێستادا ئاماژه‌ به‌فه‌رمانێكى عه‌بدولمه‌هدى كراوه‌ له‌و باره‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل