fbpx
Shadow Shadow

وه‌زاره‌تى پلاندانان: قه‌رزه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كانى سه‌ر عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 115 ملیار دۆلار

08:42 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى کرد، قه‌رزه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌كیه‌كانى سەر عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 115 ملیار دۆلار و ڕێژه‌ى بێكاریش بۆ زیاتر لە 13 % بەرزبووەتەوە.

.

عه‌بدولزه‌هره هه‌نداوى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند ‌:”قه‌رزه‌كانى عێراق بۆ ساڵى 2019 گه‌یشتووه‌ته‌ 115 ملیار دۆلار، له‌و پاره‌یه‌ 43 ملیارى قه‌رزى ناوخۆیه‌ و 72 ملیار دۆلاریشى قه‌رزى ده‌رەكییه‌”.

.

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد‌، ڕ‌ژێمى به‌عس بۆ خه‌رجى شه‌ڕه‌كانى 41 ملیار دۆلارى له‌وڵاتانى كه‌نداو و چه‌ند وڵاتێكى تر قەرز كردووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ ڕاگیراون و سوو ناچێته‌ سه‌ری به‌ڵام له‌كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌یدا نزیكه‌ى 31 ملیار له‌و قه‌رزانه‌ سوو ده‌چێته‌ سه‌رى.

.

هه‌نداوى باسى له‌وه‌ش كرد‌، قه‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێته‌ ئه‌رك گرانى بۆ سه‌ر نه‌وه‌ى ئێستا و داهاتوو و ده‌بێت ده‌وڵه‌ت پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت و ئاگاى له‌ سووى ئه‌و قه‌رزانه‌شى بێت چونكه‌ زۆربه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردودا كردوونى بۆ خه‌رجیه‌كانى شه‌ڕى داعش بووه‌ و ئه‌وه‌ش لێكه‌وته‌ى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان هه‌بووه‌.

.

له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى قه‌یرانى بێكاریشه‌وه‌ هه‌نداوى روونیکردەوە، ڕێژه‌ى بێكارى گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر لە 13% و ده‌بێت چاره‌سه‌رى خێرا و دوور مه‌ودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى دابنرێت.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى  ئه‌و وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى به‌مدواییانه‌ حكومه‌ت بڕیارى دامه‌زراندنى بۆ ده‌ركردن 57 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش پێویستى بە ته‌رخانكردنى بودجه‌یه‌كى تایبەتە‌ و ژماره‌ى ئه‌وانه‌شى كه‌ بڕیارى دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ركرا له‌ كه‌رتى سه‌ربازى و ئه‌منى ده‌گاته‌ نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌س و به‌وه‌ش ساڵانه‌ نزیكه‌ى 3 تریلیۆن دینارى پێویسته‌ جگه‌ له‌پاره‌ى پێویست بۆ پێداویستیه‌كانى ئه‌و كه‌رته‌.

.

هه‌نداوى داواى کرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى بێكارى حكومه‌ت كار بۆ گه‌شه‌دانى كه‌رتى ئه‌هلى بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌لى كارى زیاتر بڕه‌خسێنن و پێش ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانیش چه‌ند ڕێو شوێنیك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گیراوه‌ته‌ به‌ر.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل