fbpx
Shadow Shadow

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق مۆڵگه‌یه‌كى ترى داعشى له‌شارى كه‌ركوك ئاشكرا كرد

23:16 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانى هه‌واڵگرى و پۆلیسى فیدراڵى توانیویانه‌ مۆڵگه‌یه‌كى چه‌كدارانى داعش له‌نزیك گوندى زه‌كارته‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى كه‌ركوك، ئاشکرا بکەن.

.

لیوا سه‌عد مەعن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، له‌و شوێنه‌دا كه‌ چه‌كدارانى داعش بۆ خۆ حه‌شاردان به‌كاریانهێناوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ند كارتۆن فیشه‌ك و بۆمب و كه‌ره‌سته‌ى ترى سه‌ربازیدا و  جگه‌ له‌وه‌ى له‌و شوێنه‌دا خۆراك و ڕاخه‌رى ناو ماڵ و هه‌ندێ جلوبه‌رگى سه‌ربازى و خواردمه‌نى ترى تێدا شاردراوه‌ته‌وه‌.

 

.

وتەبێژەکەى وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ ورده‌كارى زیاترى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هاوكات ئاماژه‌ى بۆ ڕودانى هیچ جۆره‌ پێكدادانێك نه‌كردوه‌.

.

چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵ ده‌ستگیركردنى گروپێكى سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشیان له‌و شاره‌دا ڕاگه‌یاند كه‌ ویستویانه‌ چالاكى تیرۆریستى له‌كه‌ركوكدا ئه‌نجام بده‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل