Shadow Shadow

وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە ئێرانییەکەی ده‌ركرد

11:22 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد

دواى ڕۆژێك له‌ئازادكردنى، وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا بڕیاری دەستبەسەراگرتنی کەشتی گرەیس وەنی ئێران دەرکرد کە لە لایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تارێق ڕاگیرابوو.

.

وەزارەتی دادی ئەمریکا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە، پشتیوانی کردنی تیرۆر و پێشێلکردنی سزا سەپێنراوەکان فرمانەکەی دەرکردووە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا، هێشتا کەشتییە ئێرانیەکە جەبەل تارێقی جێنەهێشتووە و دوایکردووە، ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ هه‌ڵی گرتووه‌ بگیردرێت.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى چه‌ند  میدیایه‌كیش، به‌هۆى گۆڕینى كاپتن و ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى كه‌شتیه‌كه‌ هێشتا گرێس وەنی ئێرانى جه‌به‌لتاریقى به‌جێنه‌هیشتووه‌.

.

بڕیاره‌كه‌ى وەزارەتی دادی ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌ دێت، دوینێ هه‌ینى 16ى ئابى 2019 پاش بڕیارى ئازادكردنى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى جه‌بله‌تاریقه‌وه‌ هه‌واڵى جیهێشتنى جه‌به‌لتاریق له‌لایه‌ن كه‌شتى گرێس وەنی ئێران بڵاو كرایه‌وه‌.

.

پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی جەبەل تاریق باسیان لەوەکردبوو، کە بەهۆی فشارەکانی ئەمریکاوە ئازادکردنی کەشتییە ئێرانیەکە دواکەوتووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل