Shadow Shadow

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق : وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێكى بیانی بۆ سه‌رخاكه‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌وه‌

14:48 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند وەڵامی هەر هێرشێکی بیانی دەدەنەوە کە بکرێتە سەر خاکی عێراق.

.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ئابى 2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، وەزارەتەكەی هەموو رێوشوێنێكى پێویست لەڕووی سەربازیی و ئەمنییەوە دەگرێتەبەر، لە بەرانبەر هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکی عێراق.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری بەرگری ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشیك بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌موو وڵات وەسفکردووە.

.

وه‌زیرى به‌رگرى عێراق داواشى كردووه،‌” هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان سوپا و پۆلیس و پاسه‌وانى سنور و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سنوره‌كان پته‌وتر بكرێن و ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه‌ش ببنه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئاسایشى عێراق تێكبده‌ن.”

.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوو چوار  باره‌گاى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ بۆردوومان کران.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل