Shadow Shadow

"تورکیا هێڵه‌ سوره‌كه‌ى ئه‌مریكاى به‌زاند"

وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا: یه‌كه‌م كاروانى سیستمى به‌رگرى ئێس 400 گه‌یشت

14:40 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند یەکەم کاروانی سیستمى به‌رگرى ئاسمانی  ئێس 400ى ڕووسیى بەدەست گەیشتووە.

.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ی ته‌مموزی 2019، وه‌زاره‌تى بەرگری توركیا ئاشكراى كرد، یه‌كه‌م كاروانى به‌شه‌كانى سیستمى به‌رگرى ئێس 400ى ڕووسى گه‌یشتونه‌ته‌ توركیا و له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوتریشدا هه‌موو به‌شه‌كانى تریشى ده‌گه‌ن، به‌وه‌ش ده‌توانن به‌ته‌واوى سیستمه‌كه‌ جێگر بكه‌ن.

.

میدیاکانی تورکیا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دیمەنی گەیشتنی سیستمەکەیان گواستەوە، کە لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە بۆ ئەنقەرە گوازرایەوە.

.

به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌مدا سیسته‌مه‌كه‌ راده‌ست ده‌كرێت و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و له‌ چەند ناوچەیەکی باكووری كوردستان جێگیر ده‌كرێت.

.

هاوکات پسپۆڕە ڕووسەکان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە تورکیا دەمێننەوە تا سیستمەکە بە تەواوی جێگیری دەکرێت.

.

پیشتر ئەمریکا چەند جارێک هۆشداری بە تورکیاداوە کە لە کڕینی سیستمەکە پاشگەز بێتەوە بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت.

.

لەگەڵ ئەوەشدا مانگى ڕابردوو كۆنگرێسى ئه‌مریكا بڕیارى سه‌پاندنى سزاى قورسى به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد و داواشى له‌تڕه‌مپ كرد سزاى توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنیت ئەگەر له ‌كڕینى سیستمى ئێس 400 ى ڕووسى پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل