fbpx
Shadow Shadow

"وەزارەتى ئەوقاف هیچ مووچەخۆرێکى بندیوارى لە مزگەوتەکان نییە"

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆ ناس كورد: هیچ مزگه‌وتێكى ئه‌هلى له ‌هەرێمى كوردستان بوونى نییه‌

15:02 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لەبەرامبەر ئەوەى کە پەرلەمانتارێکى کوردى عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوقافى هەرێم مووچەخۆرى بندیوارى هەیە، وتەبێژى ئەوقاف ئەو زانیاریانەى ڕەتکردەوە و بە ناڕاست ناوى بردن.

,

سەرکەوت شەمس، په‌رله‌مانتارى كورد له ‌به‌غداد، بە چەند میدیایەکى عێراقى ڕاگەیاندووە: “گه‌نده‌ڵی له ‌هه‌رێمدا گه‌یشتوه‌ته‌ مزگه‌وته‌كان و 100 مووچه‌خۆرى بندیوارى مزگه‌وته‌ ئه‌هلییه‌كان هه‌ن‌”، لەوباریەوە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى لە لێدوانێکى تایبەتیدا، ڕه‌تیکردەوە قسەکانى پەرلەمانتارەکە ڕاست بن و ئاشکراشى کرد، شتێك نییه‌ به‌ناوى مزگه‌وتى ئه‌هلی‌ له هەرێمى ‌كوردستاندا.

,

نه‌به‌ز ئیسماعیل ئەوەشى خستەڕو: “هیچ مزگه‌وتێكمان نییه‌ له‌هه‌رێم دا به‌ناوى مزگه‌وتى ئه‌هلییه‌وه‌ بێت و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رێوه‌ببرێت، یاخود كارمه‌ندى بندیوارى هه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه‌ مووچه‌ى بۆ بڕابێته‌وه‌ و ده‌وامیش نه‌كات، هەموو مزگەوتەکان حکومین، بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى ناڕاستیش ده‌ستوه‌ردانه‌ له ‌كاروبارى وه‌زاره‌تێك و شێواندنى ڕاستییه‌كانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه”.

,

وته‌بێژەکەى ئەوقاف لەبارەى چۆنییه‌تى مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و دروستكردنى مزگه‌وتیش ئەوەى بۆ ناس کورد ڕونکردەوە: “شێوازى دروستکردنى مزگه‌وت له‌لایه‌ن خه‌ڵك و خۆبه‌خشانه‌وه،‌ به‌پێى یاسایه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، سه‌ره‌كیترین مه‌رجیش بۆ دروستكردنى مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكى خێرخوازه‌وه‌ ئه‌وه‌یه،‌ شاره‌وانى گرفتى له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌وییه‌دا نه‌بێت كه‌ بۆى دابین ده‌كات”.

,

بە وتەى نەبەز ئیسماعیل، هه‌ر مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ مۆڵه‌ت به‌دروستكردنى بدرێت، ئه‌وكات ده‌بێته‌ موڵكى وه‌زاره‌تى ئەوقاف و هه‌ر له‌لایه‌ن ئەوانیشەوە سه‌رجه‌م كارمه‌ند و خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ دابینده‌كرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ئەوقاف ئه‌و ئه‌ركه‌ ته‌واو ده‌كرێت.

,

باسى له‌وه‌ش كرد، به‌پێى پێداویستى كارمه‌ند و ‌وتاربێژ و پاسه‌وان بۆ مزگەوتەکان دابیندەکرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك مزگه‌وت هه‌ن ڕه‌نگه‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت و وتارى تێدا نه‌درێت و ئه‌وه‌ش پێویستى به‌ دابینكردنى كارمه‌ند بۆ هەندێک بوار ناکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل