fbpx
Shadow Shadow

وردەکاری کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ئەردۆگان

09:25 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا بەرەوباشتر دەچن، سەرۆکى ئەمریکا ئەردۆگان بە دۆست و هاوپەیمانێکی باشى وڵاتەکەى وەسف دەکات.

,

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

,

ترەمپ ڕایگەیاند: “کۆبوونەوەیەکى بەرهەمداریان ئەنجامداوە لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیا، ئەردۆگان پیاوێکی باشە و دۆستی نزیکی منە، دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیشمان لەگەڵ تورکیا پەرەپێبدەین و قەبارەی بازرگانی بگەیەنینە 100 ملیار دۆلار”.

,

سەرۆکى ئەمریکا وتیشی، هەندێک لایەن دەیانەوێت نێوان تورکیا و ئەمریکا تێکبدەن، بەڵام ئەوان سورن لەسەر ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا هەڵبدەنەوە، ترەمپ ئەردۆگانی بە “هاوپەیمانێکی باش”ی وڵاتەکەى لە ناتۆ وەسف کرد.

,

“لەگەڵ ئەردۆگان گفتوگۆی ڕاشکاوانەمان کردووە سەبارەت بە دۆخی سوریا، ئەردۆگان جەختی لەوەکردووەتەوە کە یارمەتیدەر دەبێت لە سەقامگیری ناوچەکە”، وەک ترەمپ ئاماژەى پێکردووە.

,

سەبارەت بە پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و کوردیش، وتی: “پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ کورد هەیە، سەرکەوتووانە شەڕی چەکدارانی داعشمان پێکەوە کرد و چەکی باشمان پێدان”.

,

لە بەرامبەردا ئەردۆگان وتى لەو کۆنگرە هاوبەشەدا وتى: “ئێمە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە، بەڵکو کێشەمان لەگەڵ ڕێکخراوە ‘تیرۆریستییەکان’ هەیە، ئۆپراسیۆنەکەشمان لە سوریا بۆ لێدانی پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە بوە، بەوەش ناوچەی ئاراممان دروستکردووە، تۆمەتبارکردنی سوپای تورکیا بە تاوان کارێکى ڕاست نییە، ئێمە ئاوارە سورییەکان دەگەڕێنینەوە بۆ ئەو ناوچانە و پلانمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی دوو ملیۆن ئاوارەی دیکە بۆ سوریا، تا ئێستاش 370 هەزار پەنابەرمان گەڕاندووەتە بۆ جەرابلوس و ناوچەکانی دیکەی سوریا”.

,

سەبارەت بە سیستمى بەرگرى ئێس-400ى ڕوسى، ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد: “جێگیرکردن و کارپێکردنی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە، تەحەدایەکی گەورەیە بەرامبەر ئێمە و بەردەوامین لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە، داواشم لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە بەزویی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی تورکیا هەنگاوێکی جدی هەڵبگرێت، بەهیوام لەگەڵ تورکیادا لەسەر ئەو بابەتە بگەینە چارەسەر”.

,

ئەردۆگانیش لەوەڵامدا وتی: “تورکیا و ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی کێشەیان هەیە لەسەر ئەو سیستمە بەرگریە و فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35، ئەوان بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ لەبارەیانەوە”.

,

بەگوێرەى وتەکانى ئەردۆگان، بابەتیکی دیکەى گفتوگۆکانى لەگەڵ ترەمپ، پرسی زیندانییەکانی داعش بوە لاى تورکیا، ئەردۆگان ئەوەى خستەڕو: “لەئێستادا 200 چەکداری داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ئەوروپین، لای ئێمە زیندانن و داوامان لە ئەمریکا کردووە فشار لەسەر وڵاتانی ئەوروپى بکات بۆ ئەوەی وەریان بگرنەوە”.

,

ئەردۆگان دووبارە داواى لە ئەمریکا کردووە، فەتحوڵا گویلەنیان ڕادەست بکاتەوە، چونکە بە پیلاندارێژەری کودەتاکەی ساڵی 2016 وەسفى کردبو، بەڵام تا ئێستا ئەمریکا هەڵوێستی ئەرێنی لەسەر ئەو داوایە نیشان نەداوە.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل