fbpx
Shadow Shadow

وردەکاری کوژرانی هاوڵاتییەکەی سلێمانی

17:34 سێ شه‌ممه‌ 09 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بە هۆی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا، بکوژەکەش هەڵهاتووە.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “ڕوداوەکە لە سەر کێشەی مامەڵەکردنەوە بووە بە ئۆتۆمبێل، کە لە نێوان دوو کەسدا لە کافێیەک لە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی دەمەقاڵە دروستبووە، یەکێکیان ئەوی دیکە بە فیشەک بریندار دەکات و هەڵدێت”.

نەقیب سەرکەوت وتی: “لە پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بریندارەکە گیانیلەدەستداوە، تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و پۆلیسی سلێمانی بە دوایدا دەگەڕێت”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کەسەی کوژراوە، خەڵکی سلێمانییە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، پیشەی کاسب بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل