fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی.. “داوایکرد بەهانایانەوە بچن”

20:31 شه‌ممه‌ 15 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی کۆمەڵێک پێشمەرگە کە “لەناو بەفردا گیریانخوردووە” کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێستا ئەو پێشمەرگەیەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەستبەسەرە و موچەکەشی ڕاگیراوە، تەنانەت کادرێکی پارتی کە ڤیدیۆی ئەو پێشمەرگانەی بڵاوکردووەتەوە ئەویش موچەکەی وەستێندراوە.

،

مژدە مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت: “شەوی ڕابردوو چومە سەردانی ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەی کە گیریانخواردبوو، دواتر بۆم دەرکەوت کە ئەو پێشمەرگەیەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە لە فەرماندەیی هەڵگورد دەستبەسەرکراوە و موچەکەشی وەستێنراوە”.

،

وتیشی، ئەو پێشمەرگانە لە جێگایەکی زۆر خراپدان و ئەو شوێنەی کە دەوامی لێدەکەن “جەمەلۆنە” نزیکەی 10 ڕۆژیش بووە ئەو پێشمەرگانە کارەبایان نەبووە، کاتێکیش زۆپایان هەڵکردووە، بەهۆی داخراوی شوێنەکەوە غازی کردووە و چەندین جار تووشی ڕشانەوە بوون، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار هەر نەچوون بۆ چارەسەکردنی کارەباکەیان.

،

ئەو پەرلەمانتارە پەیوەندی بە فەرماندەی ئەو پێشمەرگانەوە کردووە و بە وتەی ئەو فەرماندەکە وتویەتی: “ئەو پێشمەرگەیە کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە یاسای پێشێل کردووە و نەدەبوو ئەو کارە بکات، بۆیە دەستبەسەرکراوە”.

،

هاوکات کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی هیوا حسین ، لەدوای ئەوەی کە ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو پێشمەرگانە داوای بە هانەوەچوونیان دەکەن، ئەویش سزادراوە و موچەکەی وەستێندراوە.

وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی.. "داوایکرد بەهانایانەوە بچن"

،

هیوا حسێن، کە کادرێکی پێشکەوتووی پارتییە و پێشتر کاندید بووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: “لەبەر پشتگیریم لە پێشمەرگە و بەدەنگ هاتنم لەسەر مەترسی لەسەر ژیانی ژمارەیەک پێشمەرگە، لە سێ لایەنەوە پەیوەندیم پێوەکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵم موچەکەشم ڕاگیرا”.

 

وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی.. "داوایکرد بەهانایانەوە بچن"

وردەکاری دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک و ڕاگرتنی موچەکەی.. "داوایکرد بەهانایانەوە بچن"

،

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزەکانی 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە چیای کۆدۆ لە سنوری حاجی ئۆمەران گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ژیانیان لە مەترسیدایە و داوای بە هاناوەچوونیان کرد، بەڵام بەرپرسانی هێزەکانی 80 ئەوەیان ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو پێشمەرگانە ڕاست ناکەن.

،

پاش چەند کاتژمێرێک و لە درەنگانی شەودا هێزەکانی پۆلیسی سۆران چوونە شوێنی دەوامی ئەو پێشمەرگانە کە بەهۆی غازی زۆپاوە و تەنگەنەفەس ببوون و ڕزگار کران کە بەوتەی مژدە مەحمود ئێستاش بەشێکیان تەندروستیان باش نییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل