Shadow Shadow

دلین بۆچی کوژرا؟

وردەکاری دۆزینەوەی تەرمە شێوێندراوەکەی کچە 10 ساڵانەکەی دهۆک (تایبەت)

22:54 شه‌ممه‌ 08 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- عه‌مار میرداڤی
هێزەکانی پۆلیسی دهۆک دواجار تەرمی دلین ئەو کچە 10 ساڵانەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە بێسەروشوێن بوو دۆزییەوە بەڵام تەرمەکە بە وتەی باوکی شێوێندراوە و بە چەقۆ کوژراوە.

.

باوكی دلین تایبەت بە ناس کورد وردەکاری رووداوەکە و دۆزینەوەی تەرمی کچەکەی ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات “رۆژی (چوارشه‌ممه‌ی) رابردوو كاتژمێر 5ی ئێواره‌ كچه‌كه‌ی بێسه‌روشوێن ده‌بێت و ئەمڕۆ (شەممە) تەرمەکەی له‌ نزیك یاریگای وه‌رزشی دهۆك لەلایەن پۆلیسەوە دەدۆزرێتەوە.

.

باوکی دلین روونیدەکاتەوە، ته‌رمی كچه‌كه‌ی شێوێندراوە و به‌ چه‌قۆ كوژراوه.

.

گومانی خۆشی خستەڕوو لە دوو کەس کە بەوتەی ئەو تاوانەکەیان ئەنجامداوە و برایەکی دلین رفێنەرەکانی بینیوە و نەیتوانیوە بەریان پێ بگرێت و تەنها هاواری کردووە.

.

باوکی دلین داوا لە پۆلیسی پارێزگای دهۆك و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كات به‌ زووترین كات تاوانباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و سزای یاسایی خۆیان بدەن.

.
دلین ته‌مه‌نی (10) ساڵ بوو و خوێندکاری پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی بوو، خاوەنی دوو خوشك و دوو برایە، كه‌سوكاره‌كه‌ی داوای لەسێداره‌دانی تاوانباره‌كان ده‌كه‌ن.

.
باوکی دلین ئاماژە بەوە دەکات، خانەوادەکەی کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و لەو کاتەی کچەکەی لەگەڵ برایەکیدا لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بۆ جەژنە پیرۆزە چووبوونە سەردانی دراوسێکانیان دەرفێنرێت.

.

دەشڵێت” رفاندنی کچەکەم تووشی شۆکی کردین نازانم بۆچی ئەو دوو تاوانبارە ئەو کارە دڕندانەیەیان دەرهەق بە کچەکەی من کرد؟”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل