fbpx
Shadow Shadow

وردەکاری دۆزینەوەى منداڵێکى تازە لەدایکبوو لەناو زبڵدانی نەخۆشخانەى کەرکوکدا (وێنە و ڤیدیۆ)

08:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى دۆزینەوەى منداڵێکى تازە لەدایکبووی لەناو سەتڵی زبڵی نەخۆشخانەى گشتیی شاری کەرکوک بڵاوکردەوە و دەڵێت، منداڵەکە دوێنێ هەینی، 13ی ئەیلولی 2019 دۆزراوەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “کاتژمێر 9:40 خولەکی سەرلەبەیانى ڕۆژی هەینی، منداڵەکە لەلایەن کەسوکارییەوە لە یەکێک لە سەتڵی زبڵی تەوالێتەکانى نەخۆشخانە فڕێدراوە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “منداڵەکە لەلایەن یەکێک لە پاککەرەوەکانەوە دۆزراوەتەوە و بەپەلە گەیەنراوەتە هۆڵی منداڵان و تەندروستی زۆر باشە.”

.

لە گرتە ڤیدۆییەکدا دەردەکەوێت چەند پارچە لەفافێک خراوەتە دەمییەوە بۆئەوەى دەنگی گریان نەیەت.

تەندروستی کەرکوک دەشڵێت، “ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە هاوکاری سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوا کەسوکاری ئەو منداڵە و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان.”

چ کارەساتێکە …منداڵێکی تازە لەدایکـ بوو لەناو زبڵ وخاشاکی توالێتەکانی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکـ (جمهوری) دۆزرایەوە.

Gepostet von ‎بەورەکانی کەرکوك – B.Kirkuk‎ am Samstag, 14. September 2019

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل