fbpx
Shadow Shadow

وردەکاری تەقەکردن و دەستگیرکردنی پاسەوانەکانى پەرلەمانتارەکەى پارتی لە موسڵ.. حەشد چی دەڵێت؟

15:59 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە، 11ی ئەیلولی 2019، لە بازگەیەکی هاوبەشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە ناوچەى کۆکجەلی لە موسڵ، شەڕ و دەمەقاڵی لەنێوان کاروانی ئۆتۆمبێلەکانى شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە نەینەوا و هێزە ئەمنییەکانی بازگەکەدا ڕوویدا.

لیوای حەشدی شەبەکی سەر بە دەستەى حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لە ڕووداوی “دەستگیرکردنی” پاسەوانەکانى پەرلەمانتارێکی پارتی لە نەینەوا کرد.

.

لیواکە لە ڕاگەیەنراوەکەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، دەڵێت، “کاتژمێری پێنج و نیوی ئێوارەى دوێنێ کاروانێکی چەند ئۆتۆمبێلی جامڕەش کە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی بێ تابلۆ پێشڕەوی دەکرا لە بازگە نەوەستاوون و دەرچوون.”

دەشڵێت، “کاتێک یەکێک لە سەربازەکانی سوپا پرسیاری لە ئۆتۆمبێلی کۆتایی کردووە زانیویەتی عەرەب نییە بەڵکو کوردە و ئەندامێکی پێشمەرگەیە، پاشان پەیوەندییان بە بەرپرسی کاروانەکە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە لە بازگەکە وەستاندوویانە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بەشێک لە پاسەوانەکانى کاروانەکە تەقەیان کردووە، دواتر چەکدارانى حەشد ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە، بەشێکی کاروانەکەش ڕایانکردووە و هاوڕێکانیان و چەکەکانیان بەجێهێشتووە.”

ڕاشیگەیاند، “لەدوای دەستێوەردانی فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و چەند بەرپرسێک لە حەشد و سوپای عێراق، کەسەکانیان ئازادکردووە، دواتر زانراوە کە کاروانەکە هی پەرلەمانتار شیروان دووبەردانی بووە.”

.

هاوکات شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە نەینەوا ڕایگەیاند، کۆمەڵێک لە چەکدارانى “حەشدی شەبەک” چوار پاسەوانی تایبەتیان دەستگیرکردووە و تەقەیان لە کاروانەکەی کردووە لە ناوچەى کۆکجەلی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ.

دەشڵێت، “چەند چەکدارێک لە لیوای 30ی حەشدی شەبەک و سوپای عێراق دەستدرێژییان کردووەتە سەر کاروانەکەى من و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانى پەرلەمانتاری سیروان ڕۆژبەیانی لە بازگەیەکی هاوبەشی حەشد و سوپا لە کۆکجەلی موسڵ.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هێزەکە چوار پاسەوانی تایبەتیان دەستگیرکردووە، هەروەها تەقەیان لە کاروانەکەى من کردووە دوای ئەوەى دەماقاڵێ دروستبووە.”

پێشتر شیروان دووبەردانی دەشتى نەینەوای “پڕ ئاژاوە و یاخیبوو” لە حکومەت و دەوڵەت وەسفکرد، هاوکات هەردوو پەرلەمانتاری لە فراکسیۆنى فەتحی، قوسەی عەباس و حەنین قدو، تۆمەتبارکردووە بە هەوڵدان بۆ “یاخیبوون لە دەوڵەت و دەرچوون لە دەستوری عێراق.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل