fbpx
Shadow Shadow

وردەکاریی 750 ملیۆن دینارەکەى فیستیڤاڵى فیلم لە دهۆک..وتەبێژەکەی: پارەکە ئەوەندە زۆر نییە

14:50 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

تەرخانکردنى بڕى 750 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بۆ بەڕێوەچوونى ڤیستیڤاڵى فیلمە سینەماییەکان لە دهۆک مشتومڕى دروستکردووە، وەزارەتى ناوخۆ کە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ تەرخانکردنى پارەکە وەرگرتووە دەڵێت، پێشتر بەو ڕێوشوێنە پارە بۆ ڤیستیڤاڵى دیکەش تەرخانکراوە، بەرپرسانى ڤیستیڤاڵەکەش بڕە پارەکە بە “زۆر” نازانن.

.

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ کە واژۆى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمی لەسەرە و ڕۆژى 10ى ئەم مانگە ئاڕاستەى نوسینگەى پارێزگاى دهۆک کراوە، ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى داوە لەسەر تەرخانکردنى بڕى 750 ملیۆن دینار بۆ ڤیستیڤاڵى حەوتەمى فیلمە سینەماییەکان لە پارێزگاى دهۆک لە بودجەى ئەمساڵى وەزارەتى دارایی و ئابورى.

.

جەلال کەریم، بریکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، هەر نوسراوێک کە لەلایەن ئیدارەى پارێزگاکانەوە بەرزبکرێتەوە بۆ وەزارەتى ناوخۆ ئەگەر پێویستى بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران بێت، بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران.

وردەکاریی 750 ملیۆن دینارەکەى فیستیڤاڵى فیلم لە دهۆک..وتەبێژەکەی: پارەکە ئەوەندە زۆر نییە

وتیشى “هەرچەندە خۆم نوسراوەکەم لە وەزارەت نەبینیوە، بەڵام هەر نوسراوێکى پارێزگاکان بەو شێوەیە ئیدارییە بەرزدەکرێتەوە، پێشتریش بەو رێوشوێنە بودجە بۆ  ڤیستیڤاڵى دیکە لە شارەکانى دیکە تەرخانکراوە”.

.

نوسراوەکە بەشێوەیەکى بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستى پێکراوە و مشتومڕى زۆرى دروستکردووە، بەشێک ڕەخنە لە تەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە دەگرن و بەشێکى دیکەش تەرخانکردنى بودجە بۆ چالاکى کلتورى و رۆشنبیرى بە کارێکى ئاسایی دادەنێن.

.

ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە چی دەڵێن؟

وردەکاریی 750 ملیۆن دینارەکەى فیستیڤاڵى فیلم لە دهۆک..وتەبێژەکەی: پارەکە ئەوەندە زۆر نییە

ڤیستیڤاڵى فیلمە سینەماییەکان لە پارێزگاى دهۆک ساڵانە لەلایەن ئیدارەى پارێزگاى دهۆکەوە رێکدەخرێت، لە ڤیستیڤاڵەکەى ئەمساڵدا کە 9ی ئەم مانگە دەستیپێکرد، 112 فیلم کە لە 74 وڵاتى جیاجیا بەرهەمهێنراون نمایش دەکرێن.

هەڵکەوت ئیدریس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڤیستیڤاڵەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند “نوسراوى تایبەت بە تەرخانکردنى بودجە بۆ ڤیستیڤاڵەکە ڕاستە و ساختە نییە، بەڵام چونیەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە تەنها لە دەستی پارێزگاری دهۆکدایە و ئەو دەسەڵاتی هەیە کە چۆن ئەو بڕە پارەیە خەرج بکات”.

.وردەکاریی 750 ملیۆن دینارەکەى فیستیڤاڵى فیلم لە دهۆک..وتەبێژەکەی: پارەکە ئەوەندە زۆر نییە

جگە لە فیلیمە بیانییەکان، لە ڤیستیڤاڵەکەدا 50 فیلمى کوردى نمایش دەکرێن و 55 فیلمیش پێشبڕکێ لەسەر خەڵاتەکان دەکەن، 120 هونەرمەندی کورد و بیانیش ڤیستیڤاڵەکەدا بەشدارن.

.

هەڵکەوت ئیدریس دەڵێت “ئەو بڕە پارەیە ئەوەندە زۆر نییە، بۆ ڤیستیڤاڵی فیلمى سلێمانی پارەى زیاتر خەرجکراوە ئەی بۆ باسی ئەوان ناکەن، ئێمەش پارەى زۆرمان خەرج کردووە سێ هوتێلی گەورەمان گرتووە بۆ میوانەکان کە 140 کەسیان لەدەرەوە هاتوون، لە کوتایی ڤیستیڤاڵەکەشدا 15 خەڵات بە فیلمە سەرکەوتووەکان دەدرێت و بەهاى خەڵاتەکانیش لەنێوان پێنج بۆ 10 هەزار دۆلاردایە”.

وردەکاریی 750 ملیۆن دینارەکەى فیستیڤاڵى فیلم لە دهۆک..وتەبێژەکەی: پارەکە ئەوەندە زۆر نییە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل