fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"هێزەکانى ئەمریکا ناچاربوون بە بازگەکانى حەشدى شەعبیدا تێپەڕن"

وردەکاریی کشانەوەى ئەمریکا لە سێ بنکەى سەربازى عێراق “نزیکى حزبوڵا هۆکارێکى سەرەکییە”

10:05 سێ شه‌ممه‌ 17 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

سوپاى ئەمریکا لەچەند هەفتەى داهاتوودا لە سێ بنکەى سەربازى سەرەکى لە عێراق دەکشێتەوە، لەگەڵ زیادبوونى هێرشەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێرانەوە بۆ سەر هێزەکانیان.

.

بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ کشانەوەیە لە سێ بنکەى سەربازى لەکۆى هەشت بنکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وڵاتە لە هەوڵى کەمکردنەوەى بوونى سەربازییدایە لەعێراق، لەکاتێکدا گرژییەکانى لەگەڵ ئێران و عێراق لە زیادبوندان.

.

یەکێک لەو بنکانە، بنکەى سەربازى قائیمە، کە ئەم هەفتەیە مەراسیمى رادەستکردنى کەلوپەلە سەربازییەکان بە سوپاى عێراقى بەرێوەدەچێت لەلایەن ئەمریکاوە، بۆ یارمەتیدانى بەرقەرارکردنى ئاسایشى ناوچەکە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکى کەناڵى بی بی سی.

.

بە رادەستکردنى ئەو بنکەیە ئەمریکا بوونى سەربازى لەسەر خاکى عێراق بەدرێژایی سنورەکانى ئەو وڵاتە لەگەڵ سوربا نامێنێت.

.

بنکە سەربازییەکە لەسەر پاشماوەى کۆنترین وێستگەى شەمەندەفەر لە عێراق دروستکراوە، لە نزیک ناوچەى قائیم لەسەر روبارى فورات.

.

ناوچەکە یەکەم شوێن بوو لە عێراق کە کەوتە دەست داعش لەساڵى ٢٠١٤، دوایین ناوچەش بوو کە لەساڵى ٢٠١٧ کۆنترۆڵکرایەوە.

.

دواى سەرکەوتن بەسەر داعش لەناوچەکە، میلشیاکانى نزیک لە ئێران لەو سنورە جێگیربوون، ئەوەش دۆخێکى نالەبارى بۆ هێزەکانى ئەمریکا دروستکردبوو.

.

کاروانە سەربازییەکانى ئەمریکا ناچاربوون بە خاڵەکانى پشکنینى حەشدى شەعبیدا تیپەڕبن بۆ رۆیشتینان بەرەو بنکە سەربازییەکەیان لەسەر سنورى سوریا.

.

ئەم دۆخە بەم شێوەیە مایەوە تا کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە لە کۆتایی ساڵى ڕابردوودا، ئەوەش کۆتایی بەو سەقامگیرییە هێنا کە لەناوچەکە لە ئارادابوو، دواى ئەوەى میلشیاکانى حەشدى شەعبى دەستیان کرد بە هەوڵەکانیان بۆ کردنەدەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا.

.

بەرپرسانى ئەمریکا دەڵێن لەساڵى ڕابردەوەوە پلانیان داناوە بۆ بەجێهێشتنى چەند ناوچەیەک لەوانە قائیم، بەهۆى کەمبونەوەى هەڕەشەکانى داعش، بەڵام ترسیان لەسەر سەلامەتى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان هەنگاوەکەى خێرا کردووە.

.

بەرپرسێکى گەورە لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بە بی بی سی ڕاگەیاند “نزیکى کەتائیبى حزبوڵا لە بنکە سەربازییەکە هۆکارێکى سەرەکى بوو بۆ گواستنەوەى هێزەکانمان بۆ شوێنێکى دیکە”.

.

ئەمریکا لە ئێستادا هەروەهنا پلانیداناوە بۆ کشانەوە لە فڕۆکەخانەى گەیارە، لەگەڵ سەربازگەیەک لە کەرکوک.

.

فڕۆکەخانەى گەیارە و بنکە سەربازییەکەى کەرکوک لەم چەند مانگەى دواییدا چەند جارێک روبەڕووى هێرش بوونەوە و حزبوڵا بەرپرسیارێتى هیرشەکانى گرتە ئەستۆ. دواتریش ئەمریکا بۆردومانى بارەگاکانى کەتائیبى کرد لە تۆڵەکردنەوەى هێرشەکەدا.

.

ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق لە ئێستادا دەگاتە ٥٢٠٠ سەرباز، بەڵام نازانرێت لەدواى دوبارە بڵاوکردنەوەى هێزەکانیان ژمارەکە دەگاتە چەند، بەتایبەتى دواى داخستنى ئەو سێ بنکە سەربازییە.

.

فەرماندەى کەتائیبى حزبوڵا کە ناوى ئەبو ئەمینى لەخۆى ناوە دەڵێت “ئەگەر هێزەکانى ئەمریکا نەکشێنەوە، ناچاریان دەکەین بکشێنەوە”.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل