fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کەسێکى نزیکیان هۆکارى ڕووداوەکە ئاشکرادەکات

ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى “تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە”

10:42 شه‌ممه‌ 21 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

ئەو کەسەى شەوى ڕابردوو دایکى و سێ براى خۆى کوشت و باوکیشى بریندارکرد، خۆى بانگى هەمویانى کردووە و دواتر دەستڕێژى لێکردوون.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو لە روداوێکى تەقەکردندا لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى چوار کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان لەیەک خێزانن.

.

بەپێی ئەو زانیاریانەى ناس کورد لەچەند کەسێکى نزیکى ئەو خێزانەوە دەستیکەوتووە، کورێکى ماڵەکە کە ژیانى هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە، بانگى براکانى کردووە بۆ ماڵى خۆیان و پێى وتوون کە کارى پێیانە.

.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دواتر کوڕەکە چووەتە دەرەوە و چەکێکى بەدەستەوە بووە، دەستڕێژى لە دایک و باوک و هەر سێ براکەى کردووە، دەستبەجێ دایکى و هەر سێ براکەى گیانیان لەدەستداوە و باوکیشى برینداربووە.

.

ئەو سێ برایەى لەو رووداوەدا کوژران هەرسێکیان ژیانى هاوسەرگیریان پێکهێناوە و یەکێکیان خاوەنى سێ منداڵە.

.

بەوتەى کەسە نزیکەکانى ئەو خێزانە، خوشکێک و براژنێکى ئەو کوڕەش لەماڵەکە بوون، خوشکەکەى پێی وتووە کە ئەویش بکوژێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

.

دواى ماوەیەکى کەم لە ڕووداوەکە، پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تەقەکەرەکەى بە بریندارى ڕاگەیاند، کە بەوتەى پۆلیس هەڵهاتووە و روبەڕووى پۆلیسیش بووەتەوە.

.

یەکێک لە دراوسێکانى ئەو ماڵە بۆ ناس کورد باسى لەوەکرد، لەکاتى ڕووداوەکەدا ژنێک هاواریکردووە کە وتویەتى فریایان بکەون، بەڵام لەبەرئەوەى پێشتر ئەو ماڵە شەڕ لەنێوانیان روویداوە و دەنگى تەقەیەکى زۆر هاتووە، نەیانتوانیوە بچن بە هاواریانەوە.

.

کەسێکى نزیکى ئەو خێزانە بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، کێشەکە لەسەر ئەوە بووە کە ئەو کوڕەیان ویستویەتى ژن بهێنێت، ئەوانیش پێیان وتووە بچێت بۆ خۆى کاربکات و ژن بهێنێت.

راستەوخۆ وردەکاری رووداوی کوشتنی پێنج ئەندامی یەکخێزان لە شاری سلێمانی

Gepostet von NAS – KURD am Samstag, 21. März 2020

 

پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، پۆلیس چواردەورى ماڵەکەى گرتووە و برایەکى تەقەکەرەکەش کە لەکاتى ڕووداوەکەدا لەماڵەوە نەبووە، لەشوێنەکەیە بەڵام بەهۆى خراپى دۆخى دەرونییەوە ناتوانێت قسە بکات.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەدواى رووداوەکەوە باوکى تەقەکەرەکە کە گولە بەر سەرى کەوتووە ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چارەسەرى پزیشکیدایە.

.

بەپێی ئەو زانیاریانەى دەست ناس کورد کەوتووە، تەقەکەرەکە ماوەى سێ ساڵە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە، بەڵام خاوەنى رەگەزنامەى ئەو وڵاتە نەبووە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل