fbpx
Shadow Shadow

وردەکاریی پڕۆژەى نوێى یاساى هەڵبژاردن “ئەو کاندیدەى زۆرترین دەنگ دەهێنێت تەنها خۆى دەچێتە پەرلەمان”

20:26 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پڕۆژەى نوێی یاساى هەڵبژاردن لە عێراق کە سەرۆکایەتى کۆمار ڕادەستى ئەنجومەنى وەزیرانى کردووە، سیستەمى هەڵبژاردن بەتەواوى لەعێراق دەگۆڕێت و کورسییەکانى پەرلەمان بەشێوەیەکى تر بەسەر لیست و کاندیدە براوەکاندا دابەشدەکرێن.

.

ڕۆژى هەینى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق پڕۆژەکەى پێشکەش بە ئەنجومەنى وەزیران کرد و چاوەڕوان دەکرێت پاش تاوتوێکردنى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى.

.

رۆڵى لیستى حزبى کەمکراوەتەوە

بەپێی ناوەڕۆکى پڕۆژەکە کە لەسەرچاوەیەکەوە دەست ناس کورد کەوتووە، لە پڕۆژەکەدا رۆڵى لیستى حزبى بەتەواى کەمکراوەتەوە و زیاتر پشت بە لیستى تاکەکەسى و دەنگى کاندیدەکان دەبەسترێت.

.

بەپێی پڕۆژەکە، بۆ ئەوەى دادوەپەرى بێتە کایەوە، پشت بە دەنگى کاندیدەکان دەبەسترێت بۆ دابەشکردنى کورسییەکانى پەرلەمان، بەجۆرێک دەنگى هیچ کاندیدێک بۆ کاندیدەکانى دیکە ناڕوات، بۆ نمونە ئەگەر پارێزگایەک خاوەنى 10 کورسی بێت، ئەو 10 کاندیدەى زۆرترین دەنگیان هێناوە کورسیەکان دەبەن.

.

سەرچاوەکە وتى “بەو گۆڕانکارییە، کۆتایی بەوەدێت کە کاندیدێک پاش بەدەستهێنانى دەنگێکى زۆر، خۆى و چەند کاندیدێکى دیکەشى دەبردە پەرلەمان کە دەنگى کەمیان بەدەستهێنابوو، ئەوەى پێشوو گوزارشتێکى راستەقینە لەدەنگى خەڵک ناکات کە کەسێک بە 500 دەنگەوە بڕوات و کەسێکى تر بە 10 هەزار دەنگەوە نەڕواتە پەرلەمان”.

.

کار بە سیستەمى سانت لیگۆ ناکرێت

بەپێی گۆڕانکارییەکى دیکە چیتر کار بە سیستەمى سانت لیگۆ ناکرێت بۆ دابەشکردنى کورسییەکان بەسەر لیستە براوەکاندا، بەڵکو تەنها دەنگى کاندیدەکان یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکان بەپێی زۆرى ژمارەى دەنگەکانیان.

.

هەروەها لە پڕۆژەکەدا کورسییەکانى پێکهاتەکان و کۆتای ژنان پارێزگاریان لێکراوە.

.

لەبارەى پڕۆژەکەوە هاوژین عومەر ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق کە راسپێردراوە بۆ کارکردن لە گۆڕانکارییەکانى یاساى هەڵبژاردن بە ناس کوردى ڕاگەیاند “دوایین رەشنوسى پڕۆژەکە رەوانەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە بۆ ئەوەى تێبینى خۆیانى لەسەر دەربڕن”.

وردەکاریی پڕۆژەى نوێى یاساى هەڵبژاردن "ئەو کاندیدەى زۆرترین دەنگ دەهێنێت تەنها خۆى دەچێتە پەرلەمان"

وتیشى “هۆکارى ناردنى پرۆژەکە ئەوە نییە کە سەرۆکایەتى کۆمار دەسەڵاتى دەستورى نەبێت بۆ ناردنى پڕۆژە یاسا بەشێوەى راستەوخۆ بۆ پەرلەمان، بەڵام لەبەرئەوەى پڕۆژەکە رەهەندى دارایی هەیە و پەیوەندى بە دروستکردنەوەى کۆمسیۆنیشەوە هەیە پێویستە بچێتە لاى حکومەت”.

.

هاوژین عومەر باسى لەوەکرد، دواتر پڕۆژەکە دەنێردرێتە پەرلەمانى عێراق تا پەسەند بکرێت “پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە عێراق لەهەندێ گەندەڵى بوارى هەڵبژاردن و کەموکورتى دوربخاتەوە، کۆمسیۆن و یاسایەکى تازە دروستدەبێت”.

.

کورسییەکانى پەرلەمان کەمدەکرێنەوە

وردەکاریی پڕۆژەى نوێى یاساى هەڵبژاردن "ئەو کاندیدەى زۆرترین دەنگ دەهێنێت تەنها خۆى دەچێتە پەرلەمان"

بەپێی پڕۆژەکە بەڕێژەى 30% کورسیەکانى پەرلەمانى عێراق کەمدەکرێتەوە، بەو پێیەش پەرلەمانى عێراق کە لە 329 کورسی پێکدێت، زیاتر لە 100 کورسی کەمدەبێتەوە.

.

هاوژین عومەر جەختیکردەوە، ئەو پڕۆژەیە لەبەرەنجامى ماوەیەکى زۆر لە راوێژ و گفتوگۆ و شارەزایانى هەڵبژاردن هاتووەتە کایەوە “پێمان وایە ئەم پڕۆژە یاسایە تاڕادەیەک چاکسازى لە سیستەمى هەڵبژاردن لە عێراق دەکات”.

.

بەوتەى هاوژین عومەر، ئەم پرۆژەیە بە ئامانجى ئەوە نەنوسراوەتەوە کە کێ سودمەند و زیانمەند دەبێت، بەڵکو بۆ ئەوە نوسراوەتەوە کە چاکسازى لە پرۆسەکە و پارێزگاریکردن لە شەفافیەت و نەزاهەتى هەڵبژاردن بکرێت.

.

پێش ناردنى پڕۆژەکە بۆ حکومەت، سەرۆکایەتى کۆمار لەبارەى پڕۆژەکەوە ڕاوێژى لەگەڵ فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەى لەکاتى ناردنیدا بۆ پەرلەمان کێشەى بۆ دروستنەبێت.

.

هاوژین عومەر وتى “هیواخوازین فراکسیۆنەکان لە گۆشەنیگاى حزبى یەوە لێینەڕوانن، بەڵکو بە دیدێکى گشتییەوە سەیرى بکەن تا متمانە بۆ دەنگدەر بگەڕێتەوە، بەتایبەت کە هەموارى یاساى هەڵبژاردنى پارێزگاکان خەڵکى بێئومێد کرد، چونکە رەچاوى داواى خەڵک و پڕۆسەى دیموکراسی نەکراوە و وا خوێندنەوەى بۆ کراوە کە هێزە دەسەڵاتدارەکان لەبەرژەوەندى خۆیان دایان ڕشتووە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل