fbpx
Shadow Shadow

وردەکاریی نوێ لەبارەى پلانەکەى قاسم سولەیمانییەوە “لەکۆبوونەوەى ڤێلاکەى بەغدا بڕیارى چی درا؟”

09:49 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، قاسم سولەیمانی بە نهێنی لەگەڵ سەرکردەى گروپە چەکدارییە شیعییەکانى عێراق لە ڤێلایەکی سەر ڕووباری دیجلە لە ناوچەى ڕەسافەى بەغدا کۆبووەتەوە تاوەکو پلان دابڕێژن بۆ هێرشکردنەسەر سوپای ئەمریکا لە عێراق.

.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ناوچەى کەرخی بەرانبەریشەوە، کۆمەڵگەی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هەیە کە دەکەوێتە ناوچەى سەوز و زۆر بە توندی پاسەوانی دەکرێت.

.

بەپێی قسەى چەند بەرپرسێکی ئەمنی و فەرماندەى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕۆیتەرز، قاسم سولەیمانی چەند ڕێنماییەکی بۆ سەرکردە زۆر نزیکە هاوپەیمانەکانى دەرکردووە تاوەکو هێرشەکانیان بۆسەر ئامانجە ئەمریکییەکان چڕبکەنەوە بە بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو کە ئێران پێیان دەدات.

وردەکاریی نوێ لەبارەى پلانەکەى قاسم سولەیمانییەوە "لەکۆبوونەوەى ڤێلاکەى بەغدا بڕیارى چی درا؟"

.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبیش ئامادەبووە کە دوێنێ هەینی لەگەڵیدا و بە بۆردومانێکی فڕۆکەى ئەمریکی کوژران.

.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە و نزیک لە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ ڕۆیتەرز، سولەیمانی پلانی داناوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا تاوەکو ئیستیفسازی ئەمریکا بکات وەڵامی سەربازی هەبێت و بەو هۆیەوە شەقامی شیعی توڕە بکات لەدژی ئەمریکا.

.

دیبلۆمات و سەرباز و فڕۆکەوانەکان

.

هەربەپێی ڕاپۆرتەکەى ڕۆیتەرز، پێش دوو هەفتە لە کۆبوونەوە نهێنییەکەى ڤێلاکەى سەر ڕووباری دیجلە، قاسم سولەیمانی فەرمانی داوە سوپای پاسداران کە چەکی زۆر پێشکەوتوو بنێرن بۆ عێراق بۆ نمونە، موشەکی کاتیۆشا و ئەو موشەکانەی کە لەسەر شانەوە ئاڕاستەدەکرێن و دەتوانرێت فڕۆکەى هێلیکۆپتەری پێ بخرێتەخوارەوە، چەکەکانیش لە دوو دەروازەى سنورییەوە ڕەوانەى عێراق کراون.

.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ڤێلاکەدا سولەیمانی داوای لە فەرماندە سەربازییەکان کردووە گروپێکی نوێی چەکداری دابمەزرێنن کە ئەمریکا ناوەکەى نەزانێت و بتوانرێت هێرشی موشەکی بکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.

.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانی بە کەتائیبی حزبوڵا کردووە کە مەهدی موهەندیس دایمەزراندووە و لە ئێران مەشقیان کردووە ئەو کارە ئەنجام بدەن.

وردەکاریی نوێ لەبارەى پلانەکەى قاسم سولەیمانییەوە "لەکۆبوونەوەى ڤێلاکەى بەغدا بڕیارى چی درا؟"

.

قاسم سولەیمانی بە ئامادەبووانی وتووە کە ئەگەر ئەو هێزە دروستبکرێت بۆ ئەمریکا قورس دەبێت بیدۆزێتەوە و بە ئامانجی بگرێت.

.

دوێنێ هەینی،3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە بۆردومانێکی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا لە فرۆکەخانەى بەغدا کوژران.

.

هەردوای کردەکە، دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە سولەمانی پلانی داڕشتووە بۆ هێرشی گشتگیر بۆسەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سوریا و لوبنان.

.

بەرپرسێکی ئەمریکیش بە ڕۆیتەرزی وتووە کە سولەیمانی چەکی پێشکەوتووی داوە بە کەتائیبی حزبوڵا.

.

ڕۆبێرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “سلێمانی لە دیمەشقەوە گەڕاوەتەوە بۆ بەغدا تاوەکو پلانی هێرشکردنە سەر سەرباز و فڕۆکەوان و دیبلۆماتکارانی ئەمریکا دابڕێژێت.

.

 فڕۆکە بۆ وێنەگرتنی ئاسمانیی سەربازانی ئەمریکا

.

یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی گروپە چەکدارە شیعییەکانى عێراق بە ڕۆیتەرزی وتووە کە قاسم سولەیمانی کەتائیبی حزبوڵای دیاریکردووە بۆ هێرشکردنە سەر سوپای ئەمریکا بەوپێیەی توانای بەکارهێنانی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان هەیە تاوەکو بەکاریبهێنن بۆ هێرشی موشەکیی کاتیۆشا بۆسەر بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا.

.

دەشڵێت، یەکێک لەو چەکانەى سولەیمانی داوێتی بە گروپەکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە دەتوانێت خۆی لە ڕادارەکانیش بشارێتەوە.

.

بەپێی قسەى چەند بەرپرسێکی ئەمنی عێراقیش، کەتائیبی حزبوڵا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى بەکارهێناوە بۆ تۆمارکردنی گرتەى ڤیدیۆی ئاسمانی ئەو ناوچانەى کە هێزەکانى ئەمریکای تێدا جێگیرکراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل