fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وردەکارى کوشتارگەکەى تایلەند.. سەربازێک لەناو شاردا 20 کەسى کوشتوەو ژمارەیەکیش بریندارن

21:59 شه‌ممه‌ 08 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەربازێکى تایلەندى 20 کەس دەکوژێت کە زۆرینەیان هاوڵاتى مەدەنین و ژمارەیەکیش بریندار دەکات و دواتر 16 کەس لە سۆپەر مارکێتێکدا بە بارمتە دەگرێت.

،

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵى تایلەند ئەو سەربازە کە ناوى “جاکرابانت تۆما”یەو پلەى رەقیبى هەیە چەکێک و ژمارەیەک گولەى لە بنکە سەربازیەکەى بردوەو بەرپرسەکەى و دوو کەسى ترى کوشتوە، دواتر بە ئۆتۆمبێلێکى سەربازى جۆرى هامڤى هەڵاتوەو لەڕێگەدا تەقەى لەهاوڵاتیانى مەدەنى کردوە.

،

رونیشکراوەتەوە، ژمارەى قوربانیەکان گەیشتوەتە 20 کوژراو و 14 بریندار، هەروەها لە مۆڵێکى بازرگانیدا 16 کەسى بەدیل گرتوەو هێزەکانى کۆماندۆ و پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان دەورى مۆڵەکەیان گرتوەو دایکى سەربازەکەیان بردوە بۆ ئەوەى قسەى لەگەڵ بکات و رازى بکات کە خۆى بدات بەدەستەوە.

،

لاى خۆشیەوە رۆژنامەى بانکۆک پۆست بڵاویکردوەتەوە، روداوەکە سەرەتا لە سەربازگەى سوراسالک رویداوە و دواتر لە ناوەندى بازاڕکردنى “تێرمیناڵ 21” کەسەکانى بە بارمتە گرتوە، ئەوەش پێش ئەوەى دەستڕێژى گولە بکات بەناو هاوڵاتیانى مەدەنیدا، هەروەها تەقەى لە بتڵێکى غاز کردوەو تەقاندویەتیەوە.

،

ئەوەش هاتوە، ئەو سەربازە لەناو مۆڵەکەدا پەخشى راستەوخۆى فەیسبوکى کردوەتەوەو وێنەى تایبەتى خۆشى بڵاوکردوەتەوە کە چەکەکەى هەڵگرتوە و نوسیویەتى: “من هیلاکم، ناتوانم پەنجەکانیشم بجوڵێنم”، هەروەها ئەوەشى نوسیوە “مردنم پێ باشترە لەوەى خۆم بدەم بەدەستەوە”، بەڵام دواتر سەرجەم پۆستەکانى لەلایەن تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکەوە سڕدرایەوە.

،

لەلایەکى ترەوە تەلەفزیۆنى تایلەندى بڵاویکردوەتەوە، سەربازکةە پێش ئەوەى بچێتە مۆڵەکەوە چەند بۆمبێکى دەستى گرتوەتە مۆڵەکە، هەندێک لە کوژراو و بریندارەکانیش بەهۆى ئەو بۆمبانەوە بوەو نهۆمى یەکەمى تەلارەکەش گڕى گرتوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل