fbpx
Shadow Shadow

"ته‌نگ به‌ئه‌زموونى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆژئاواى كوردستان هه‌ڵده‌چنرێت"

وردەکارى پلانەکەى ئەردۆگان بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام ئاشکرا بوو 

22:52 هه‌ینی 27 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

میدیاكانى توركیا ورده‌كارى پلانه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیایان كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌باكورى سوریا داڕێژراوه‌ ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ى پلانه‌كه‌، ته‌نگ به‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى كوردى ڕۆژئاوا هه‌ڵده‌چنرێت و ڕووبه‌ڕى ده‌سه‌ڵاته‌ خۆجێیه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بچوك ده‌كرێته‌وه‌.

.

 

كه‌ناڵى ئێن تى ڤى تورکى بڵاوى كرده‌وه‌، به‌پێى پلانه‌كه‌ ، له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى 14 گوند دروستده‌كرێت و 5 هه‌زار په‌نابه‌ری به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، نزیكه‌ى 30 هه‌زار په‌نابه‌رى دیكه‌ش به‌سه‌ر 10 ناوچه‌ى ناوه‌ندى شوێنه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.

.

ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌ هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا نزیكه‌ى ملیۆنێك ئاواره‌ بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ و 2 هه‌زار خانویان به‌بڕى زیاتر له‌ 23 ملیار دۆلار بۆ دروست ده‌كرێت.

.

له‌هه‌ر گوندێكدا زه‌وییه‌ك به‌ڕووبه‌رى 350 مه‌تر ده‌درێته‌ هه‌ر خێزانێك و 100 مه‌تریشى لێ ده‌كرێته‌ خانوو و هه‌ر له‌و زه‌وییه‌شدا ڕووبه‌رێكى ده‌كرێته‌ باخچه‌یه‌كى بچوكى كشتوكاڵى له‌به‌رده‌م خانووى خێزانه‌كاندا.

.

هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه‌، بۆ هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون، دوو مزگه‌وت و دوو قوتابخانه‌ دروست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێكى گه‌نجان و هۆڵێكى وه‌رزشى.

.

 

له ‌10 ناوچه‌كه‌شدا كه‌ 30 هه‌زار په‌نابه‌رى سوورى به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كى 6 هه‌زار ماڵى 11 مزگه‌وت و 9 قوتابخانه‌ دروستده‌كرێت، له‌گه‌ڵ دوو هۆڵى وه‌رزشى و پێنج ناوه‌ند بۆ گه‌نجان.

.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، بۆ هه‌ر هه‌شت ناوچەکە‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى بچوك دروستده‌كرێت و دوو نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره‌ش بۆ دوو ناوچه‌، سه‌ره‌ڕاى دروستكردنى گه‌ڕە‌كى پیشه‌سازى بۆ ناوچه‌ به‌رفراوانه‌كان.

.

 

ماڵپه‌ڕى ” Haber 7″ توركیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ناوچه‌یه‌كى به‌فراوانى ناوه‌ندى و 7 گوند به‌درێژایى حه‌سه‌كه‌ تا وه‌كو گرێ سپى دروستده‌كرێت و 65 هه‌زار په‌نابه‌ریش له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ ده‌كرێت.

.

له‌نێوان ناوچه‌ى گرێ سپى و حه‌سه‌كه‌شدا 3 ناوچه‌ و 63 گوند دروستده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى چوار سه‌د و پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى تێدا نیشته‌جێ بكه‌ن.

.

هه‌ر به‌پێى پلانه‌كه‌ ناوچه‌ى نێوان حه‌سه‌كه‌ و دیرێك 6 ناوچه‌ و حه‌فتا گوند دروستده‌كرێت نزیكه‌ى 530 هه‌زار په‌نابه‌ریشى تێدا نیشته‌جێ ده‌كرێت.

.

ڕە‌جه‌ب  ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا  له‌میانى وته‌یه‌كى كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شى كرد، دیدگاى توركیاى له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكورى سوریا به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر خسته‌ ڕوو.

.

به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى توركیا بۆ ڕاگه‌یاندنى ناوچه‌ى ئارام پێشنیارى كردووه‌ به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر له‌خۆرهه‌ڵاتى ڕووبارى فورات، نزیكه‌ى 4 ملیۆن ئاواره‌ى سورى كه‌ ئێستا له‌توركیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت.

.

قوڵاییه‌كه‌شى به‌درێژایى 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ناوچه‌كانى باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا شاره‌كانى جرابلس و مبنج و حه‌سه‌كه‌ و گرێ سپى و دڕباسیه‌ و عامۆدا و قامیشلى و چه‌ند شارێكى تر داده‌پۆشێت.

.

ئه‌ردۆگان وتیشى :” له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا ده‌مانه‌وێت ڕێره‌وێكى ئاشتى به‌قوڵایى 30 كیلۆمه‌تر و به‌درێژاى 480 كیلۆمه‌تر و نیشته‌جێكردنى یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌رى سورى به‌پاڵپشتى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى ڕابگه‌یه‌نین”.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل