Shadow Shadow

وردەکارى تەقەکردن لە سیتى سینەماى سلێمانى، تەقەکان لە کوێوە ئاراستەى سینەماکە کرا؟

11:15 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

شەوى رابردوو بەئاراستەى سیتى سینەما لە شارى سلێمانى تەقە کرا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەبارەى رووداوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “ناسنامەى تەقەکەرەکە لەلاى پۆلیس ئاشکرایە و دەستگیرى دەکەین”.

.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسى سلێمانی، بە ناس کورد-ی راگەیاند”دوێنێ پێنجشەممە 6ى حوزەيران، کاتژمێر10:30 شەو، له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیتی سینه‌مای سلێمانی، له‌ لایه‌ن  كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌یركردنی فیلم له‌ سیتی سینه‌ما بوون”.

.

بەوتەى سەرکەوت ئەحمەد، تەقەکردنەکە بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕى نێوان یەکێک لە کارمەندەکانی سیتی سینەما و تەقەکەرەکەدا بووە و لە ئەنجامدا تەقەکەرەکە دوو فیشەکی تەقاندووە و بەر ئەو کەسانە کەوتووە کە بۆ بینینى فیلم لەوێ بوون.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه  دوو كه‌س بە سوکی برینداربوون، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوون، باری تەندروستیشیان جێگیرە.

.

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى روونیدەکاتەوە، تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکە هەڵهاتووە، پۆلیسیش توانیوویەتی دەستبەسەر ئۆتومبیلەکەیدا بگرێت کە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بووە.

.

جەختیشى کردەوە “زانیاری تەوامان لە سەر ئەو کەسە هەیە و فەرمانی گرتنیشی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرکراوە و دەستگیرى دەکەین”.

.

لەبارەى رووداوەکەوە سیتى سینەما لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە دەرەوەى سینەماکە و لەلایەن چەند کەسێکەوە لە کارگەى پێشووى چیمەنتۆى سەرچناوە تەقە لە سیتى سینەما کراوە.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى سیتى سینەما، چەند تەقەیەک لە دەرەوەی سیتی سینەماوە کراوە لە کارگەی چیمەنتۆی کۆنی سەرچنارەوە بە داخەوە کە ئاڕاستەی تەقەکان چەند شوێنێکی گرتۆتەوە کە یەکێک لەوانە سیتی سینەمایە.

.

لەراگەیەندراوەکەدا جگە لە ئیدانەکردنى کارەکە، سیتى سینەما رایدەگەیەنێت لە کارکردن بەردەوامن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل