fbpx
Shadow Shadow

وتەیەکى گاریس بێڵ ڕەنگە ناکۆکییەکانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زیاد بکات

20:39 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەیەکى گاریس بێڵ ڕەنگە ناکۆکییەکانى لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە زیاد بکات، کە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، یاریکردنى لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا پێ خۆشترە.

,

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بەر لە ئەنجامدانى یارى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئازەربایجان، گاریس بێڵ یاریزانى هەڵبژاردەى وێڵز وتى: “کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەم یارى دەکەم هەست بە دڵگەرمییەکى زۆر دەکەم، لەبەر ئەوەى بەهەمان زمان قسە دەکەین و زۆر هەست بە ئاسودەیی دەکەم”.

,

یاریزانە وێڵزییەکە ئەوەشى وت: “ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە هەموو هەوڵەکانى خۆم لە یاریگادا بەکارنەهێنم، نەخێر، بەڵکو لەگەڵ هەر تیپێکدا لەنێو یاریگا بم تەواوى تواناى جەستەیی خۆم بەکاردەهێنم، من هەرکات ئامادە بم لە ڕوى جەستەییەوە ئەوا یاری دەکەم لەگەڵ وێڵز بێت یان ڕیاڵ مەدرید”.

,

هەرچەندە بێڵ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى خاوەنى چوار نازناوى پاڵەوانێتى ئەوروپایە، لە دوو یارى کۆتاییشدا گۆڵى یەکلاکەرەوەى کردووە، بەڵام پەیوەندییەکانى لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە باش نین.

,

ئەو وتانەى ئەمڕۆى گاریس بێڵ ڕەنگە ببنەهۆى ئەوەى ناکۆکییەکانى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید زیاتر بن، لە 5ى تشرینى یەکەمیشەوە بێڵ بەشدارى هیچ یارییەکى مەدریدى نەکردووە، زێدانیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: “بێڵ خاوەنى توانایەکى جەستەیی باش نییە و ناتوانێت لەگەڵ مەدرید یاری بکات”.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل