fbpx
Shadow Shadow

"تا دوا هەناسەمان بەرگرى دەکەین"

وتەبێژی یەپەگە بۆ ناس کورد: تورکیا ھیچ پێشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە بۆ ڕۆژئاوا

20:52 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا

وتەبێژى یەپەگە ئاشکرایکرد، تا دوا هەناسە بەرگرى لە ڕۆژئاوا دەکەن و وتیشی، تورکیا ھیچ پێشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە.

,

نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سەرێکانی و گرێی سپی-یان تۆپباران کردووە، نزیکەی پێنج ھاوڵاتی سڤیل شەھید و برینداربوون”.

ر

وتەبێژى یەپەگە وتیشی: “ھێزەکانمان لەچوارچێوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڕیاریان وایە کە شەڕی دژی داعش ڕابگرن و ئێستا چاومان لە پاراستنی ناوچەکانمانە لەو داگیرکارییەی تورکیا بەنیازە ئەنجامی بدات و تا دوا ھەناسەش بەرگری دەکەین”.

,

“تورکیا تا ئێستا لە ھیچ ناوچەیەکی سەر سنوری ڕۆژئاوا ھیچ پیشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە”، وتەبێژی یەپەگە وای وت.

,

وتیشی، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەنجی کورد بەخەسار نەدات و پێزانینی ھەبێت بەرامبەر بەو شەڕ و قوربانییە سەختەی لە شەڕی تیرۆردا داویانە، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن.

,

پێشتر هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، تواناى بەرگریکردنیان هەیە و ڕوبەڕوى هەر هێرشێکى سوپاى توکیا دەبنەوە، داواشیانکرد ئاسمانى ڕۆژئاوا لە تورکیا قەدەغە بکرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل