fbpx
Shadow Shadow

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا 17 ملیار دۆلارە

وتەبێژی وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق: تورکیا ناتوانێت لەسەر پرسی هێلکە فشارمان لێبکات

10:26 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

باڵیۆزی تورکیا داوا لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە سەردانی ئەنقەرە بکات، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش دەڵێت: هێشتا وەڵامی داواکەی تورکیامان نەدەواتەوە.

.

 

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لەبەغدا ڕۆژی ڕابردوو سەردانی  وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە و داوای لە وەزیر کردووە، چاوێک بە بڕیاری قەدەغەکردنی هێلکەی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیا بخشێنێتەوە”

.

وتیشى: وەزیری کشتوکاڵ بە باڵیۆزیی تورکیای ڕاگەیاندوە، کە ئەوان بەردەوام دەبن، لە و پلانە کشتوکاڵییەی دایاناوە، بە هیچ شێوەیەک لە بڕیاری ئەو قەدەغە کردن  پاشگەز نابنەوە.

.

“قەبارەی ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوان عێراق وتورکیا ساڵانە زیاتر لە 17 ملیار دۆلارە، تورکیا ناتوانێت بە هێچ  شێوەیەک فشاری بخاتە سەر عێراق بۆلابردنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە بەروبوومەکانی تر”حەمید نایف، وتەبێژی کشتوکاڵی عێراق وای وت.

.

وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، باسیلەوەشکرد، بەپێی پلانی وەزارەتەکەیان تا 31کانوونی دووەمی 2020 بەرهەمهێنەرانی هێلکە بتوانن پێداویستییەکانیی ناوخۆی عێراق لە هێلکە و بەروبوومەکانی دیکە پڕبکەنەوە، بۆئەوەی چیتر عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە نەبێت لە وڵاتانی دراوسێ.

.

حەمید نایف ئەوەشی وت:لەمیانەی سەردانەکەی باڵیۆزی تورکیا داوای لە وەزیری کشتووکاڵ کردووە بەم نزیکانە سەردانی تورکیا بکات، وەزیریش داواکەی باڵیۆزی تورکیا ڕەتنەکردوەتەوە، بەڵام  بەڵێنی نەداوە کەی سەردانی تورکیا دەکات.

 

 

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل