fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژی هێزە چەکدارەکان چۆنیەتى کردنەوەى دەرگای ناوچەى سەوزی بەغدا ئاشکرا دەکات

11:14 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەکى پێویست بۆ ڕوداوى هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق نەکراوە.

.

عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژى فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانی وتووە کە “هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى شارى بەغدا، جێى سەرسوڕمانە و هیچ ئامادەکارى پێویستیش بۆ ڕێگريکردن لەو کارە نەکرا.”

.

خەڵەف ڕاشیگەیاندووە کە “هەڵکوتانە سەر بارەگاى باڵیۆزخانەکە لە کاتی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنى تەرمێک بووە لە گۆڕەپانى حوڕییەى ناو شارەکە و هیچ کەسێکیش چاوەڕوانى ئەو هێرشەى نەکردووە کە بچنە ناوچەى سەوزەوە.”

.

بە وتەى خەڵەف هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکە تەنها بەربەستەکانى دەرەوەى بیناکەى گرتووەتەوە، هێزێکى تایبەتى ئاسمانیش بۆ دوورخستنەوەى خۆپیشاندەران دابەزیوون.

.

خەڵەف ڕەتیدەکاتەوە دەستدرێژى کرابێتە سەر باڵیۆزخانەکان لە عێراقدا و حکومەتیش بە بەرپرسى پاراستیان دەزانێت.

.

دوێنێ ژمارەیەک خۆپیشاندەر و لایەنگرى حەشدى شەعبى لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و ئاگریان لە دوو دەروازەى باڵیۆزخانەکە بەردا، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

.

ئەمریکا، ئێرانى تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانى هێرشەکە، بەڵام ئێران ڕەتیکردەوە ئەو ڕووداوە پەیوەندى بەوڵاتەکەیەوە هەبووبێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل