Shadow Shadow

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت دەکەین

09:44 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

 ناس کورد

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانەلە حکومەتی ئیستای عێراق دەکەن و دەڵێت: ئەو ڕووداوانەی لە کابینەی ئێستادا ڕوویانداوە لە کابینەکانی پێشوودا هیچ کات نەبوون.

 

ئایات موزه‌فەر‌ نورى وته‌بێژى هاوپەیمانێتی نه‌سر له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌ حه‌یده‌ر عەبادى ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: “زۆر كارێكى سروشتیه‌ له‌سیتسمى دیموكراتیدا متمانه‌ له ‌وه‌زیرێك یاخود چه‌ند وه‌زیرێك و ته‌نانه‌ت له‌كابینه‌كه‌ش وەربگیرێتەوە، به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ته‌وه‌ نه‌ك ناكۆكى سیاسى و حزبیه‌وه‌.”

 

وته‌بێژه‌كه‌ى ئیئتلافى نه‌سر وتوویەتی:”  له‌عێراقدا ده‌بێت كار بۆ چه‌سپاندنى پره‌نسیپى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌حكومه‌ت بكرێت له ‌كاته‌ پێویسته‌كاندا، هه‌روه‌ها ناكرێت بێده‌نگ بن له‌كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانى حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت هیچ ڕووداوێك وه‌كو سه‌رده‌مى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕویاننه‌داوه‌.”

 

پێشتریش له‌لایه‌ن ڕە‌وتى حیكمه‌ی‌ ‌ عه‌مار حه‌كیم، ئۆپۆزسیۆنبوونى خۆى ڕاگه‌یاندووه‌، داواكرا پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى جێگره‌وه‌كه‌ى دیارى بكرێت ئەوسا هه‌نگاوی بۆ بنرێت.

 

به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌پرسى بودجه‌ى ساڵى 2019 به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم و ناشه‌فافى له‌داهاتى خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌، چه‌ند فراكسیۆنێكى شیعه‌ له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل