Shadow Shadow

"خوازیارین حكومەتی هەرێم تەجاوزی قۆناغەكانی ڕابردوو بكات"

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی: بۆ بەشداریكردن لەكابینەی نوێی حكومەت دوانەكەوتووین

19:48 پێنج شه‌ممه‌ 04 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەتەوە، وتەبێژی كۆمەڵ دەڵێت “داوامانكردووە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەكانەوە بكرێت”.

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “لە بەغدا سەردانی هەریەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانمان كردووە و لە كۆبونەوەكانیشدا دوپاتمان لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەكانی كۆمەڵ دەربارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا كردۆتەوە”.

بەوتەی رێبوار حەمەد لە كۆبوونەوەكاندا داوایان كردووە نوێنەرانی كورد لە بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بكەن بۆ چەسپاندنی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و لە كۆبوونەوەكانیشدا بەپێویستیانزانیوە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەكانی نێوان هەردوو حكومەت ڕێكبخرێت.

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی روونیكردەوە، داوایان لە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق كردووە لە دابینكردنی شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بن.

رێبوار حەمەد ڕەتیكردەوە، لە كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر بەشداری كۆمەڵ لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتۆگۆیان كردبێت، ئەو وتی،”ئێمە خوازیاری ئەوەین حكومەتی هەرێمی كوردستان تەجاوزی قۆناغەكانی ڕابردوو بكات بۆ دروستكردنی شەراكەتی ڕاستەقینە و بە دامەزراوەیكردنی دامەزراوەكانی حكومەت و ئەوە خواستی هەمیشەیی كۆمەڵە”.

وتیشی، “پێمان وانییە ئێمە دواكەوتبین لە خۆیەكلایكردنەوەمان بۆ بەشداری لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل