fbpx
Shadow Shadow

"لادانی لە پۆستەکەی سیاسی نیەو بابەتێکی ئیدارییە"

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەسەرکار لانەدراوە

12:29 شه‌ممه‌ 13 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی تەنیا ڕاژەکەی گوازراوەتەوە و لەسەرکار لانەدراوە.

.

ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەخشینی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بڵاوکردەوە.

.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارێکی ئیداریی تایبەتە بە گواستنەوەی ڕاژە،  بە ھیچ شێوەیەک گواستنەوەی فەرمانبەر ناچێتە خانەی سزادانی ئیداریەوە کە لە یاسا بەرکارەکاندا ئاماژەیان پێدراوە و بە ھیچ شێوەیەکیش ئەو بڕیارە سیاسی نیە.

.

سەمیر هەورامی ڕوونیکردووەتەوە، “بە پێی ھەردوو بڕگەی دوو و سێ لە ماددەی 12 لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ژمارە سێی ساڵی 2009 دانانی بەرێوبەری گشتی و لەسەر کارلادانی دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاوە، نەک گواستنەوەی ڕاژەی بەڕێوەبەری گشتی کە ڕێکارێکی ئیدارییە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەیە.”

.

هەروەها  ڕایگەیاندووە، دانانی عومەر محەمەد ئەمین، بە ڕاییکردنی کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت، مانای دامەزراندنی ناوبراو نیە بە بەڕێوەبەری گشتی، بەڵکو دەبێت لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەڕێوەبەرێکی گشتی نوێ دابنرێت.

.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت جەختیشیکردووەتەوە: “مامۆستا دڵشاد عومەر لە پلە وەزیفیەکەی کە بەڕیوبەری گشتی نەبەخشراوە و ھەمان پلەی دەبێت لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە.”

.

هاوکات ئاماژەی بەوەشكردووە، دادگاکانی کارگێڕی لە ھەرێمی کوردستان لایەنی پەیوەندیدارن بۆ تانەدان لە بڕیار و فەرمانە کارگێڕییەکان.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە و لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەت، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لادراو بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە گوازرایەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل