fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژی قوباد تاڵەبانى بۆ ناس کورد: پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچە دەنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان

20:27 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کور- شەهرام عەزیز

حکومەتی هەرێمى کوردستان، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و دەرماڵەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە و بەوتەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێدەچێت لە مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمانى کوردستان.

.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای ئەو ڕەخنانەی لە ڕابردوودا لەسەر پڕۆژە یاساکە دروستبوو و گەڕێندرایەوە ئەنجومەنی وەزیران، لەم کابینەیەدا ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکەدا و هەندێک گۆڕانکاریکردن تێیدا”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبوو کاری لیژنەکە لەم مانگەدا تەواو بووایە و  لەم مانگەدا پڕۆژەکە بنێردردایەتەوە پەرلەمان، بەڵام تائێستاش کار و ڕاوێژکردنی لیژنەکە لەسەر پڕۆژەکە بەردەوامە و پێدەچێت مانگی داهاتوو پڕۆژە یاساکە بنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەند کردن.

.

پڕۆژە یاسای چاكسازی مووچە و دەرماڵەكان، لە كۆتایی ساڵی 2017 لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرا و لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوودا پەسەند كرا، بەڵام کاردانەوەى زۆری لێكەوتەوە و سەرۆكایەتی پەرلەمان پڕۆژەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل