fbpx
Shadow Shadow

"باس لە کشانەوەی یەپەگە دەکەن"

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا: پۆتن لەسەرەتای ساڵی داهاتو سەردانی تورکیا دەکات

21:57 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی سەرۆککۆمارى تورکیا ئاشکرایکرد، پۆتن لەسەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتو سەردانی تورکیا دەکات، لەو سەردانەدا باس لە کشانەوەی یەپەگە دەکرێت.

,

ئەمرۆ هەینی 15ی تشرینی دووەمی 2019، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە کەناڵی تی ئاڕ تی تورکی سەر بە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە: “ڤلادیمێر پۆتن لەسەرەتاکانی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتو سەردانی ئەنقەرە دەکات، چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا دەکەوێت”.

,

کاڵن ئاماژەی بەوەشداوە: “لەو سەردانەى پۆتندا، باس لە چەند رێککەوتنێکی نوێ دەکرێت، سەبارەت بە وزە و گواستنەوەی گازی سروشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا”.

,

بە گوێرەى وتەکانى وتەبێژەکەى سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە بڕیارە ئەنجانبدرێت، “پۆتن و ئەردۆگان باس لە کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەناوچە سنورییەکانی تورکیا و سوریا دەکەن”.

,

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئەردۆگان فشارێکی زۆری دەکرد، کە شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژە و یەپەگە بەشێوەیەکی خێرا لەو ناوچەیەی کە خۆی دیاری کردووە بکشێنەوە، کە زیاتر لە 440کم چوارگۆشەیە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام لەئێستادا هەسەدە زۆرینەی ناوچەکەى بەدەستەوەیە و تەنها لەناو سەنتەرەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی کشاوەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل