fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژی حکومەتی ئێران هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران و بە “ئاژاوەگێڕ” ناویان دەبات

14:24 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

وتەبێژى حکومەتى ئێران هێرشى توند دەکاتە سەر خۆپیشاندەران و جگە لەوەى بە “ئاژاوەگێڕ” ناویان دەبات ئاماژە بەوەش دەکات “پەیکەرى ئێستاى حکومەتى ئێران پێویستى بە چاکسازیی و گۆڕانکارییە”.

.

عەلی رەبیعی وتەبیژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەمیانەى کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پەیکەری حکومەتی ئێران بەجددی پێویستی بە چاکسازییە و لەماوەیەکی نزیکدا حکومەت دەست بەو هەنگاوانە دەکات چونکە وڵاتی ئێمە بە گەمارۆ  یان بێ گەمارۆ پێویستی بە چاکسازی هەیە”.

.

روونیشیکردەوە، بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن علی خامنەیی ڕابەرى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند کراوە و دوای ئەوەى شارەزایان پێشنیازی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینیان کردوە ڕاستەوخۆ خامنەیی ڕەزامەندی نیشانداوە.

.

عەلی رەبیعی، ئاماژەى بەوە کرد “بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەپێناو زیادکردنی داهاتدایە و بە ڕەزامەندی دەسەڵاتی دادوەری بووە و لەپێناو زیادکردنی داهات و یارمەتیدانی 60 ملیۆن کەسی کەمدەرامەت بووە”.

.

وتەبێژەکەی حکومەتی ئێران خۆپیشاندەرانى بە کەسانى گێرەشێوێن ناوبرد و وا پێناسەى کردن کە دۆخەکەیان بەدەرفەت وەرگرتووە و پەلامارى شوێنە گشتییەکانیان داوە و هاوکات لەوە زیاتریش چوو و وتى “هەندێک کەس بە چەک و دەمامکەوە چوونەتە نێو خۆپیشاندەران و شوێنیان وێران کردووە و خەڵکیان کوشتووە”.

.

بەڵێنى ئەوەشیدا،لە ڕۆژانی داهاتوودا ئینتەرنێتی ئەو پارێزگایانە دەکەنەوە، کە “کێشەی ئەمنییان نییە”.

.

ماوەى چوار ڕۆژە خۆپیشاندان لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە دەستیپێکردوە و بەگوێرەى ئامارە نافەرمییەکان تا ئێستا زیاتر لە 40 کەس کوژراوون و سەدان کەس برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل