fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژی حدکا: حکومەتی ئێران بەنزینی بە ئاگرێکدا کردووە کوژاندنەوەی قورسە

22:19 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی و وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) دەڵێت “جیاوازی ئەو خۆپیشاندانە ئەوەیە هی هەموو خەڵکی ئێرانە و حکومەت بەنزینی بە ئاگرێکدا کردووە کە کوژاندنەوەی ئاستەمە”.

.

 

حەسەن شەرەفی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ ناوەندی هاوکاری چوار حزبەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و ئێمەش سبەینێ بە فەرمی پشتگیری خۆمان دەردەبڕین و بەهەموو شێوەیەک لەپاڵ داوا ڕەواکانی گەلی ئێرانداین”.

.

وتیشی، ڕاستە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە گرانبوونی بەنزینەوە دەستیپێکرد، بەڵام گەلی ئێران ماوەیەکی زۆرە لە دەسەڵاتداران توڕەن و دەیانەوێت ناڕەزایی خۆیان دەرببڕن، بۆیە حکومەتی ئێران بەنزینی بە ئاگرێکدا کردووە کە کوژاندنەوەی قورسە و ئەو خۆپیشاندانانە بە ئاسانی کۆتاییان نایەت، تا حکومەت چاکسازی گەورە نەکات لە ژیانی خەڵکدا.

.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە)وە خۆپیشاندان لە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵاتی ئیران دژی گرانبوونی نرخی بەنزین دەستیپێکرد، خۆپیشاندانەکە کڵپەی زیاتری کرد و لە پاشنیوەڕۆدا چەندین کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

.

بەبڕواى وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران جیاوازیی ئەم خۆپیشاندانە ئەوەیە، هی تەواوی گەلی ئێرانە بە کورد و فارس و هەموو نەتەوەکانی دیکەوە و سەرتاسەرییە و هەمووان لە بەرەیەکدان دژی دەسەڵاتداران.

.

حەسەن شەرەفی جەختیکردەوە، گەلی ئێران لە ڕابردوودا ئومێدی هەبوو کە حەسەن ڕۆحانی چاکسازی لە سیاسەتی حکومەتدا بکات، بەڵام ئەویش زیاتر لە دوو ساڵە لە دەسەڵاتدایە و دۆخی ئێران هەر خراپتر دەبێت، بۆیە ئیتر جگە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئومێدیان بە دەسەڵاتداران نییە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل