fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژى یەکێتى: لە چەند رۆژى داهاتوو لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە

13:00 هه‌ینی 07 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند”یەکێتى ئامادەیى خۆى دەربڕیوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتى و لە چەند رۆژى داهاتوو لە هەولێر لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە”.

.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە میدیاى فەرمى یەکێتى وتووە، کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى وەڵامى دەستپێشخەرییەکى سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان داوەتەوە و ئامادەیى یەکێتى نیشانداوە بۆ گفتوگۆکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى.

.

بەوتەى لەتیف شێخ عومەر، لە چەند رۆژى داهاتوو لە شارى هەولێر پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە.

.

بەهۆى بایکۆتکردن و دەنگنەدانى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بە نێچیرڤان بارزانى بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەنێوان پارتى و یەکێتى گرژى و ناکۆکى سەریهەڵدا و هەڵمەتى راگەیاندنیان دژ بە یەکتر دەستپێکرد و رۆژێک بەر لە هاتنى جەژنى رەمەزان هەڵمەتەکەیان بەرامبەر بە یەکتر راگرت.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل