fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژى حکومەتى هه‌رێم وەڵامى عەبدولستار مەجید دەداتەوە

13:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەڵامى عەبدولستار مەجید، وەزیرى پێشوى کشتوکاڵى هەرێم دەداتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پارە بەشێوەى بەخشین دراوەتە وەزیرەکانى کابینەى پێشوو نەک دیارى.

.

لە راگەیەندراوەکەى جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.

.

روونیشکراوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات.

.

لەراگەیەندراوەکەدا، داوا لە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو کراوە موڵک و ماڵی حکومەت لە ئۆتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.

 

.

 

 

دوێنێ (شه‌ممه‌، 27ى ته‌موزى 2019)، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیرى پێشووى كشتوكاڵى هه‌رێم، ئاشكراى كرد، بۆ هه‌ر وه‌زیرێكى كابینه‌ى پێشوو بڕى 30 هه‌زار دۆلار خەرجکراوە و مانگانه‌ش حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دینار بێجگه‌ له‌موچه‌كه‌ى خۆیان وه‌كو مینحه و نەسرییە ‌ پێیاندراوه‌ و ئه‌ویش ته‌نها وه‌زیر بووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى ڕە‌تكردووه‌ته‌وه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل