fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى: کۆدەنگییەک لەبارەى رۆژى بەستنى کۆنگرە دروست بووە

19:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

کۆدەنگییەک لەناو ئۆرگانەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ بەستنى کۆنگرەى چوارەمى ئەو حزبە دروست بووە و ئاماژەکان بۆ ئەوەن لە ساڵڕۆژى شەهیدى یەکێتیدا کۆنگرەکە ئەنجام بدرێت.

.

لەتیف نێروەیى، وتەبێژى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 4ى ئابى 2019)ی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندەكان، ئەنجوومەنی ناوەندی پێشنیاری ئەوەی کردوە رۆژى 21ى تشرینى دووەمی 2019، دیاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆنگری چوارەمی یەکێتی”.

.

وتیشی، لەئێستادا جوڵەیەک و کۆدەنگییەکی ئۆرگانی هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە، پێشنیارەکەی ئەنجوومەنی ناوەندیش نیمچە کۆدەنگییەکی لەسەر بوو، بەڵام نەبوەتە بڕیار.

.

بەوتەى نێروەیى، چاوەڕێدەکرێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیار لەسەر ئەو پێشنیارە بدرێت.

.

بەگوێرەى میدیاکانى یەکێتى، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 4ى ئابى 2019)،  مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی مەڵبەندەكان کۆبووەوە بۆ چۆنێتی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی داهاتووى یەکێتی، هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیار درا باشترین میكانیزم دیاری بكرێت بۆ ئەوەی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام بدرێت و كۆی یەكێتیەكان خۆیانی تێدا ببیننەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل