fbpx
Shadow Shadow

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق زانیارییه‌كانى ناس كورد له‌باره‌ى گۆڕینى وه‌زیره‌كان پشتڕاستده‌كاته‌وه‌

22:00 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق به ‌فه‌رمى ئاشكرایكرد، عه‌بدولمه‌هه‌دى هه‌موو ئه‌و وه‌زیرانه‌ى به‌پێوه‌رى سیاسى و حیزبى داندراون “ده‌گۆڕێت” به ‌كه‌سانى بێلایه‌نى ئه‌كادیمى و به‌توانا.

,

له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى سپۆتینگى ڕوسى، سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاندووه: “به‌منزیكانه‌ به‌مه‌به‌ستى گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كان له‌پێناو چاكسازیدا، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌چێته‌ پەرله‌مان و گۆڕانكارییه‌كانیش زۆربه‌ى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه‌، وه‌زیره‌ نوێیه‌كانیش كه‌ دایانده‌نێت به‌پێى پێوه‌رێكى جیاواز تایبه‌ت به‌ عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت”.

,

وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌، پێوه‌ره‌ نوێیه‌کەى عەبدولمەهدى بۆ دیاریکردنى وه‌زیره‌ نوێیه‌كان، ئه‌وه‌ ده‌بێت له ‌ده‌ره‌وه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان کەسەکان دادەنێت، “ئه‌و ناوانه‌ش ده‌نێرێته‌ پەرله‌مان كه‌ خۆى دیارییان ده‌كات به‌پێى قه‌ناعه‌ت خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا و لێهاتویان”.

,

حه‌دیسى ئه‌وه‌شى خستوه‌تەڕو، له‌ كابینه‌كه‌ى ئێستادا نزیكه‌ى پێنج بۆ شه‌ش وه‌زیر له‌سه‌ر بنه‌ماى توانا و بێلایه‌نى سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵیبژاردوون، له ‌گۆڕانكاریه‌كاندا ده‌یه‌وێت ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ته‌واو بكات، نزیكه‌ى نیوه‌ى وه‌زیره‌كانى بكاته‌ وه‌زیرى ئه‌كادیمى ناحیزبى، كه ئەوەش “خواستى چاكسازییه”‌.

,

له‌درێژه‌ى وته‌كانیدا بۆ میدیا ڕوسییەکە، حه‌دیسى باسى له‌وه‌شكردووه‌، میكانیزمێكى نوێتریش بۆ دیاریكردنى پۆسته‌ باڵاكانى عێراق دیاریده‌كرێت، به ‌جۆرێك به‌ته‌واوه‌تى “سیستمى پشكپشكێنه‌ى سیاسى” كۆتایى پێبێت.

,

پێشتر ناس كورد بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى سیاسییه‌وه‌ له‌ به‌غداد ‌ده‌ستى کەوتون، عه‌بدولمه‌هه‌دى سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و له ‌شوێنیان كه‌سانى ناحیزبى به‌ده‌ر له‌پشكپشكێنه‌ى حیزبى دیارى ده‌كات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل