Shadow Shadow

“وتارى بارزانى و چەپڵەى پەرلەمان و کوڕى نێچیرڤان” چەند ڕەخنەیەکن لە مەراسیمەکەى ئەمڕۆ [تایبەت]

19:12 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

چۆنێتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم و خوێندنەوەی وتار لەلایەن هەندێک کەسایەتی حزبییەوە لە مەراسیمەکەدا کاردانەوەی لێکەوتەوە و “پێشخستنی کەسایەتی حزبی بەرامبەر کەسایەتی یاسایی بە عەیبەیەکی گەورە دادەنرێت”.

.

هاوکات مەراسیمەکە بە مەراسیمێکی پرۆتۆکۆلی “بێ سود” ناودەبرێت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە “لاواز” دادەنرێت و پەرلەمانتارێک دەڵێت: “چەپڵە لێدان کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نییە”.

.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بە لاواز و حزبی ناو دەبات، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان چەپڵە لێدان نییە، کە بەداخەوە ئەوە لەکەدارکردنی دامەزراوەی پەرلەمانە، کە تەنانەت چەپڵەکانیشیان بە یەکسانی لێنەدەدا”.

.

هەڵەدنی وتیشی، زۆر بە ڕوونی لایەنداری بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دیاربوو، بەتایبەتی لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا و دیاریکردنی ئەو کەسانەی وتاریان خوێندەوە لە مەراسیمەکەدا.

.

"وتارى بارزانى و چەپڵەى پەرلەمان و کوڕى نێچیرڤان" چەند ڕەخنەیەکن لە مەراسیمەکەى ئەمڕۆ [تایبەت]

.

هاوکات ئەندامێکی لیژنەی یاسایی خولی سێیەمی پەرلەمان، خوێندنەوەی وتار لەلایەن هەندێک کەسایەتی حزبییەوە بە عەیبەیەکی گەورە دەزانێت و پێیوایە “لاوازی” دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نیشاندەدات.

.

بورهان ڕەشید حسێن، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “خوێندنەوەی یەکەم وتار لەلایەن مەسعود بارزانییەوە لە دانیشتنێکی یاسایی پەرلەماندا عەیبەیەکی زۆر گەورەیە، چونکە ئەو ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی نییە و لە هیچ وڵات و شوێنێکدا نییە و نەبووە کەسێکی حزبی پێش سەرۆککۆمار وتار بخوێنێتەوە”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووتری پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستبوو تەنها کەسایەتییە حکومییە باڵاکان وتار بخوێننەوە، ئەگەر کەمێک کات هەبوو دواتر کەسایەتییە حزبییەکان وتاریان بخوێندایەتەوە بە نمونەی مەسعود بارزانی و عەمار حەکیم.

.

"وتارى بارزانى و چەپڵەى پەرلەمان و کوڕى نێچیرڤان" چەند ڕەخنەیەکن لە مەراسیمەکەى ئەمڕۆ [تایبەت]

.

تایبەت بە بەشداریکردنی ئیدریس بارزانی کە کوڕی نێچیرڤان بارزانییە بورهان ڕەشید ڕوونیکردەوە، بیگومان ئەگەر وەک کەسێکی سیاسی و بەرپرس بەشداریکردبێت و مامەڵەی لەگەڵ کرابێت ئەوە دووبارە لاوازی دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان و حزبیبوونی ئەو دامەزراوەیە نیشاندەدات، بەڵام ئەگەر وەک کوڕی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ خێزانەکەیدا بەشداری کردبێت ئەوە شتێکی ئاساییە.

.

هاوکات غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق کە بە تایبەتی بانگێهشتی مەراسیمەکە کرابوو، بەڵام ئامادە نەبوو بەشداری مەراسیمەکە بکات، لەوبارەیەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو جۆرە مەراسیمانە هیچ گرنگی و سودێکی نییە و تەنها قسەی باق و بریقی بێ کرداری تێدا کرا و من لە شەرعییەتدان بە کەسێکی شکستخواردوو لە حوکمڕانیدا بەشداری ناکەم”.

.

هەروەها ئەبوبەکر هەڵەدنی مەراسیمەکەی بە وتاری “موجامەلە” کردن ناوبرد و باسی لەوەکرد  “مەراسیمەکە مەراسیمێکی وتارخوێندنەوە بوو، وتاری بێ کردار، وتاری موجامەلەی سیاسیەکان بەرامبەر یەکتر، بەپێی وتارەکان بوایە هیچ کێشەیەک لەنێوان هیچ لایەنێکدا نییە لە هەرێم، ئەگەر بەوشێوەیە یەکتریان لا گەورەیە بۆچی کێشەکان چارەسەر ناکەن”.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل