fbpx
Shadow Shadow

وتاربێژى هەینی تاران، ئەمریکا تۆمەتباردەکات بە گەرمکردنى ئاگری خۆپیشاندانەکانی عێراق

16:32 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پێشنوێژ و وتاربێژی هەینی تاران، باڵیۆزی ئەمریکای لە بەغدا تۆمەتبارکرد بە گەرمکردنی ئاگری خۆپیشاندانەکانى عێراق و ڕایگەیاند، “شیعەکانی بەریتانیا” دزەیان کردووەتە نێو خۆپیشاندەران و کاری تێکدرانە ئەنجامدەدەن.

.

ئەمڕۆ هەینی، یەکى تشرینی دووەمی 2019، محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی، پێشنوێژ و وتاربێژی هەینی تاران، لە میانەی نوێژی هەینیدا لە تارانی پایتەخت ڕایگەیاند ” باڵیۆزی ئەمریکا نایەوێت خۆپیشاندانەکانی عێراق کپ بێتەوە و ڕێگریش لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

.

وتیشی “ئەو باڵیۆزە بە ئاشکرا داکۆکی لە توندوتیژییەکان دەکات، ئەمریکاش ڕۆژانە ملیۆنێک بەرمیل نەوت بە کاردەهێنێت بە بیانووی بەرقەراکردنی ئاسایش لە عێراقدا، کە لە ڕاستیدا هەموو ئەو کێشانەی کە عێراق بە دەستیانەوە دەناڵێنێت هۆکارەکەی ئەمریکایە”.

.

وتاربێژی هەینی تاران، لە وتارەکەیدا، ئەوەشی خستەڕوو “چەند گروپێکی لەڕێ لادەرهەن ئێمە پێیان دەڵێین شیعەی بەریتانیا، هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکان و ڕووداوە نەخوازراوەکانی نێو خۆپیشاندانەکانن،  ئەو گروپانە دزەیان کردووەتە نێو خۆپیشاندانەکان و تاوانی گەورەیان لە پارێزگاکانی  کەربەلا و بەسرە چەند شوێنێکی دیکە ئەنجامداوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد “دوژمنانمان دۆخەکەیان بە هەل زانیوە دەیانەوەێت لە ئاوی لێڵدا ماسی ڕاو بکەن”.

.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، عەلی خامەنەئی ڕابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، داواکاریی خۆپیشاندەران ڕەوایە، بەڵام دەبێت ئەو داواکاریانە لە چوارچێوەی یاساو ڕێساکاندا بێت.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل