fbpx
Shadow Shadow

واندای هاوسەری ئیکاردی پێدەچێت لە پاریسیش ببێتە کێشە بۆ مێردەکەی

16:56 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

هاوسەری ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئەرجەنتینی کە هاوکات بەڕێوەبەری کارەکانیشییەتی پێدەچێت لە یانەی پاریس سانجێرمانیش ببێتە کێشە بۆ مێردەکەی و نەهێڵێت بە ئاسودەیی لەوێ بمێنێتەوە.

.

ئیکاردی ئەرجەنتینی، هەرچەندە یەکێکە لە هێرشەبەرە بەتواناکانی ئێستای تۆپی پێ و سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی، بەڵام ئینتەرمیلان بڕیاریدا بیفرۆشێت و تا دواساتەکانی گواستنەوەکانیش هیچ یانەیەکی بەهێز ئامادەنەبوو بیگوازێتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە ڕیزی هەڵبژاردەکەشی دورخراوەتەوە.

.

کە بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپاش، هۆکاری ئەو کێشانەی ڕوبەڕووی ئیکاردی دەبێتەوە، واندای هاوسەرییەتی کە لە هەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی.

.

پێدەچێت واندا لە پاریسیش ببێتە هۆی کێشە و سەرئێشە بۆ ئیکاردیی هاوسەری، ئەوەتا لە یەکەم لێدوانی دوای پەیوەنیکردنی یاریزانەکە بە پاریس، واندا ڕایگەیاندووە: ” چونمان بۆ پاریس خراپترین بژاردە بوە کە جێبەجێمان کردوە، چونکە ئەو دەبێت لە پاریس بێت و منیش لەگەڵ منداڵەکان لە ئیتاڵیا دەمێنمەوە”.

.

هاوسەر و بەڕێوەبەری کارەکانی ئیکاردی ئاماژەی بەوەشکردووە، بژاردەى زۆریان لەبەردەم بوە تا پێش داخستنی دەرگاى گواستنەوەى یاریزانان، بەڵام دواجار بریاریاندا پەیوەندی بەپاریسەوە بکەن”.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل