fbpx
Shadow Shadow

"لە چەندین کردەى سەربازی بەشداری کردووە"

واشنتۆن بەهێزترین هێزی سەربازی خۆی لە عێراق کشاندەوە بەهۆی “زۆر خواردنەوەى کحولەوە”

14:58 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا بڕیاری دا بە کشانەوەى تیمی سەربازیی “نەیڤی سیڵز” لە عێراق بەهۆی نەبوونی ڕێکخستن و دیسپلین.

لە ڕاگەیەنراوێکی هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراقدا هاتووە، “هەڵسوکەوتی ئەندامانی تیمەکە وای لە بەرپرسی تیمەکە کردووە متمانەى پێیان نەمێنێت بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمانەکان و گەڕێنراونەتەوە بۆ شاری ساندیگۆ لە کالیفۆڕنیا.”

.

ڕاشیگەیاند، “بڕیارەکە بەهۆی زۆری خواردنەوەى کحول بووە لەلایەن تیمەکەوە کە ئەوەش دژی ڕێکار و یاساکانى فەرماندەییەکەیانە.”

نەیڤی سیڵز یەکێکە لە بەهێزترین یەکە سەربازییەکانى ئەمریکا و هێزی ئۆپراسیۆنى تایبەتن لە هێزی دەریاوانى ئەمریکا.

نەیڤی سیڵز لە ئۆپراسیۆنى کوشتنی ئوسامە بنلادن، سەرۆکى پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە لە ساڵی 2011دا بەشدارییان کرد و لە شەڕی داعشیشدا لە چەندین ئۆپراسیۆنى نهێنی و تایبەتدا بەشدارییان کردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل