Shadow Shadow

واشنتۆن: ئێران بەرپرسیارە لە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکەمان و وەڵاممان دەبێت

09:26 دوو شه‌ممه‌ 20 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

بەرپرسێکى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، موشەکێکی سادە لە ناوچە سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتووەتەوە و هیچ زیانێکى نەبووە.

دەشڵێت، “ئەوەى لە عێراق ڕوودەدات زۆر بە جدی وەریدەگرین و لە دوو هەفتەى ڕابردووشدا وتوومانە و دووبارەشی دەکەینەوە کە هەر هێرشێک بۆسەر هاوڵاتیان و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا بە توندی وەڵامی دەدەینەوە و ئێران بە بەرپرسیاری سەرەکی دادەنێین، وەڵامی ئێرانیش دەدەینەوە.”

.

ئەو بەرپرسە باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە سکای نیوزی وتووە، “لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانى عێراقی لەبارەى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین.”

هەردوای کەوتنەوەى موشەکێکی کاتیۆشا لە ناوچەى سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا، ترەمپ لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، “ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوە بە فەرمی کۆتایی خۆی ڕادەگەیەنێت، جارێکى تر هەڕەشە لە ئەمریکا مەکە.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل