fbpx
Shadow Shadow

"بە مەبەستى ڕێگرى لەوەى هەڵبێن"

واشنتن پۆست: ئەمریکا 40 چەکدارى دەستگیرکراوى داعشى لە هەسەدە وەرگرتوە

11:29 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمریکا دەیان چەکدارى دەستگیرکراوى دیارى داعشى لە هەسەدە وەرگرتوە، بۆ ئەوەى ڕێگربن لەوەى بەنیازبن هەڵبێن.

,

پاش ئەوەى تورکیا لەشکرکێشى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد، لە ئێستادا هەسەدە و تەواوى شەڕڤانانى ڕۆژئاوا لە سنورى تورکیان و لە هەوڵى ڕێگریکردنن لەوەى تورکیا بەرەوپێشنەچێت.

,

لەو نێوەندەدا، بەگوێرەى هەواڵێکى ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى، هێزەکانى ئەمریکا 40 چەکدارى دەستگیرکراوى دیارى داعشیان لە هێزە کوردییەکان وەرگرتوە، بۆ ئەوەى ڕێگربن لەوەى بیانەوێت هەڵبێن.

,

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەنێو ئەو چەکدارانەى داعشدا، دوو چەکدارى بەڕەگەز بەریتانى هەن بەناوەکانى “ئالیکساندەر کوتى و شافعی شێخ”.

,

هەسەدە لە ڕۆژئاواى کوردستان و بەهۆى ئەو شەڕ و بەرگریەى لەبەرامبەر تورکیادا دەیکات، هێزەکانى بردووەتە سنورى تورکیا و پاسەوانى سەر ئەو کامپانەى کەمکردووەتەوە کە داعشییان تێدایە.

,

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوە ڕۆژنامەوانییەکانى هەسەدە، تورکیا نەیتوانیوە سەرکەوتو بێت لە هێرشە زەمینییەکانى و لە سەرى کانى و چەند ناوچەیەکى دیکە شکستیان بە هێرشەکانى چەکدارانى سەر بە تورکیا هێناوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل