fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

واز لە جگەرە بهێنە و موچەکەت بۆ زیاد دەکرێت.. هەڵمەتێکی سەیر لە تورکیا

18:38 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

شارەوانی شارێکی تورکیا ئامادەیی خۆی نیشان دا بە زیادکردنی موچەی هەر فەرمانبەرێک کە بەڵین بدات دەستبەرداری جەگەرەکێشان بێت.

.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، شارەوانی شاری” شاهین بەگ” لە ویلایەتی غازی عەنتاب کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی تورکیاوە، هەڵمەتێکی بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی جگەرەکێشان لە ناو فەرمانبەرەکانی ئەو شارە ڕاگەیاندووە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە لەژێر ناونیشانی (دەستبەرداری جگەرکێشان ببە و 250 لیرە بۆ موچەکەت زیاد بکە) ئەنجامدەدرێت و موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە دەستبەرداری جگەرەکێشان دەبن بەبڕی 250 لیرەی تورکی کە دەکاتە 42 دۆلار زیاد دەکرێت.

.

محەمەد تەهماز ئوغڵۆ، سەرۆکی شارەوانیی شاهین بەگ، دەرەباری هەڵمەتەکە بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندووە: “لە پێناو باشترکردنی باری دارایی و تەندروستی فەرمانبەرەکانمان ئەم هەڵمەتەمان ڕاگەیاندووە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل