fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وادەی لاوازبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرا.. ئەى چارەسەرەکەى؟

21:20 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە دوایین هەڵسەنگاندنی حکومەتی چین بۆ ئاستی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کورۆنا، پێشبینی ئەوە کراوە نەخۆشییەکە لەم مانگدا زیاتر توندوتیژتربێت و لە مانگی نیسانی ئایندەشدا بەرەوە کزبوونەوە بڕوات، رێکخراوى تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاند، تا 18 مانگی دیکە ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە بەردەستنابێت. 

.

چۆنگ نانچان، گەورە ڕاوێژکاری تەندروستی حکومەتی چین، لە لێدوانێکیدابۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند: ” لەم مانگەدا ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دڕەندەتر دەبێت و ئەگەری هەیە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکە زیاتر بێت”.

.

وتیشی: “بەڵام پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسانی داهاتوودا ئاستی دڕندەیی ڤایرۆسەکە وردە وردە بەرەو کزبوونەوە بڕوات”.

.

لاى خۆشیەوە تیدروس ئادهانۆم, بەڕێوەبەرى گشتیی رێکخراوى تەندروستیی جیهانیی لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لەشارى جنێف ئاماژەى بەوەکرد: ” ڤاکسینى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا 18 مانگى تر بەردەست نابێت، بۆیە دەبێت لەئێستادا بەوەى لەبەردەستمانە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ چارەسەرکردنی توشبووان”.

.

هاوکات، چونگ نانچان کە تەمەنی 83ساڵە و یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی وڵاتی چین، ڕوڵێکی باڵای هەبووە لە بنبڕکردنی نەخۆشی سارس لە ساڵی 2003دا، ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نەزانراوە بۆچی ئەو ڤایرۆسە ئەوندە دڕندەیە و بۆچی بەو خێراییەش بڵاودەبێتەوە کە ئەوە کێشەیەکی زۆر گەورەیە.

وادەی لاوازبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرا.. ئەى چارەسەرەکەى؟

نانچان، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، چاکبوونەوەی چەندین تووشبووی نەخۆشییەکە لە  ناوچەکانی “گوانگدۆنگ و چیانگ” و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵاتی چین، مایەیی دڵخۆشییە بۆ ئەوان.

.

ئەو ڕاوێژکارە تەندروستییە، ڕێکارەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکە و گەمارۆدانی شاری “ووهان” سەرچاوەی ڤایرۆسەکەی بەگرنگ وەسفکردووە، لە هەمانکاتیشدا ڕەخنەی لە حکومەتی وڵاتەکی گرتووە، بەو پێییەی کە گوێیان بە هوشدارییەکانی” لی ویڵانگ”، ئەو پزیشکەی کە یەکەم کەس بوو هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە  کە بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە خۆشی گیانیلەدەستدا.

.

هەر ئەمڕۆ كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین ئاماری ڕۆژانەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕۆژی دووشەممەدا، 108 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 103 كەسیان بە تەنها لە هەرێمی هوبی چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بوون، بەوەش ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 16 كەس، ئەمڕۆش دوو حاڵەتی گیانڵەدەستدان بەڤایرۆسەکە  تۆمارکراوە ژمارەی مردووەکان بەرزبووەتەوە بۆ هەزارو 18 کەس  

.

كۆمسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین ڕاشیگەیاندوە، لە ماوەی دوایین 24 كاتژمێردا نزیكەی دووهەزار و 500 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەوەش ژمارەی كۆی تووشبووان گەیشتووەتە 42 هەزار و 638 كەس. 

.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بووە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر دەمامک لەو وڵاتەدا و گه‌وره‌ به‌رپرسێكی پلاندانانی ئابوری چین ڕایگه‌یاندووه‌، كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك له‌چین له‌ ئێستادا 76% له‌ سه‌رووی توانای به‌رهه‌مهێنانی خۆیان به‌رهه‌میان زیادكردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كرێكاری كارگه‌ و كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان به‌ ده‌مامكه‌وه‌ و كۆتایی به‌ وه‌ستاندنی به‌شێك له‌كارگه‌كان و كۆمپانیاكان بێنن.

.

ۆو شیاو لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی نیشتمانی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی، به‌ سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووه‌. چین كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی وه‌ك به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن بوونه‌ته‌وه‌، باسی له‌وه‌شكرد چین یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامكدا.

.

بە گوێرەی دواین هەڵسەنگاندی دەزگا ئابورییەکانی وڵاتی چین، لە ئێستادا  ئابوری چین به‌ڕێژه‌ی 5% دابه‌زیوه‌ ، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییش ئاماژەی بەوەکردووە كه‌ به‌شێویه‌كی به‌رفراوان ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری ژاپۆن و ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هه‌یه‌ و به‌رده‌وامبوونیشی زیان به‌ ئابوری ئه‌وانیش ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی دنیا له‌ژێر هه‌ژموونی به‌رهه‌می كۆمپانیای چیندایه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل