fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وادەی دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ چارەسەری کۆرۆنا ئاشكراکرا

17:57 هه‌ینی 31 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

زۆرێک لە وڵاتانی دنیا و لە پێشیانەوە چین لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون و وەزیرى توێژینەوە زانستیەکانى ئەڵمانیاش ڕاگەیاند، دەتوانن چارەسەرێک بۆ بنەبڕکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بدۆزنەوە، بەڵام چەند مانگێکێى پێدەچێت.

،

کارلیتیچیک، وەزیری توێژینەوە زانسییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردووە: ” گەر بمانەوێت ئەو نەخۆشییە قەڵاچۆ بکەین ئەوا واباشترە ڤاکسینێک لەماوەیەکى کەمدا دابهێنین، بەڵام ئەوەش هێندە ئاسان نییە و پێدەچێت ئەو کارەش لەماوەى چەند مانگێکدا تەواوببێت”.

،

وتەکانى ئەو وەزیرەى ئەڵمانیا دواى ئەوە دێت، کە کۆمپانیاى کیورڤاک و ئایەجى بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى پەتاکان باسیان لەوە کردبوو پێکەوە کار بۆ پێشخستنى ڤاکسینێک دەکەن بۆ چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
،

بەلاى شارەزایانى پزیکشییەوە گەرچى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى خێرا بەژمارەیەک وڵاتانى دونیادا بڵاو بووەتەوە، بەڵام هاوشێوەى ڤایرۆسى سارس کە نزیکەى 800 کەسى کوشت و هەروەها هاوشێوەى ڤایرۆسى میرس کە ساڵى 2012 بڵاوبویەوە و نزیکەى 700 کەسى کوشت هێندەى ئەوانە مەترسیدار نیە و تواناى بەرەنگاربوونەوەى هەیە.

،

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین گەیشووەتە 213 کەس و لە ئێستاشدا نەخۆشییەکە لە 24 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە دوێنێش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل