fbpx
Shadow Shadow

سەرجەمیان نوێ دەکرێنەوە

وادەى ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەى فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکراکرا

20:39 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سۆران عومەر ڕایگەیاند، بەرپرسانی وەزارەتى دارایی پێی ڕاگەیاندوون کە ئەمڕۆ کۆتا وەجبەى ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستیان نوێ کردووەتەوە و سبەینێش ڕایدەگەیەنن.

.

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەزارەتی دارایی ئاگاداری کردمەوە ئەمڕۆ کۆتا وەجبەی گرێبەستەکانیان بۆ ساڵی 2020 نوێ کردووەتەوە و سبەینێ ڕایدەگەیەنن”.

.

وتیشی: “بەوپێیە بێت سەرجەم گرێبەستەکان نوێکراونەتەوە و ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییش لە وەڵامی نوسینێکی مندا بووە دەربارەی هەندێک مەترسی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان”.

.

پێشتر، سۆران عومەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: “دواخستنی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە حکومەت بیەوێت سەرجەم گرێبەستەکان نوێنەکاتەوە، بۆ ئەوەی دواتر هەموویان نەکات بە بە هەمیشەیی”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد: “چیتر ئەو مەترسییە بوونی نەما”، دەربارەی کارەکانی حکومەتیش بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوەی خستەڕوو: “بە وتەی خۆیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییەکانن و هێشتا تەواو نەبوون”.

.

هەر لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی کرد و داوایکرد، کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ڕێکخەن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست، بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری فەرمانبەرانی گرێبەست بکات و دواتر دەنگ بە پڕۆژەکە بدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل