fbpx
Shadow Shadow

وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیاریکرا

18:19 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر 20 مادەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە، دەکات.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە 22ی تەموزی 2019)  دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو، لەدانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر 20 مادەی پڕۆژە یاساکە درا و پەرلەمانى عێراق رۆژى 1ى نیسانى 2020ى وەک رۆژى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان، دیارى کرد.

.

هاوکات، بۆ پێداچوونەوە بە ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئۆفیسی سەرجەم پارێزگاکان کۆبووەوە.

.

لە پاش کۆبوونەوەکە، ڕزگار حەمە ئەمین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:” لە كۆبوونەوەکەدا دوو خاڵی سەرەكی قسەی لەسەر كرا، ئەوانیش كەمكردنەوەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بۆ نیوەی ئێستا، هەروەها گۆڕینی شێوازی چۆنیەتی ئەژماری دەنگی لایەنە سیاسییەكان ڕێكار و بەرنامەكانی كۆمسیۆن، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

.

لەبارەی تۆماری د ەنگدەرانیشەوە، جێگری سەرۆکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:”تیمی تایبەتمان لە بەغداوە بۆ كەمپەكان ڕەوانە كردوە بە مەبەستی تۆمارێكی دروست و تەندروست لەبارەی ڕێژەی ئاوارەكان و دەرهێنانی تۆماری بایۆمەتری بۆ ئاوارەكان”.

.

باسی لەوەشکرد، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شێوازی ژماردنی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام گۆڕانكاری تێداكراوه‌ و كامێرای چاودێری به‌كارده‌هێنرێت بۆ تۆماركردنی سه‌رجه‌م پڕۆسه‌كه‌.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل