fbpx
Shadow Shadow

واده‌ی سه‌ردانی زیندانیان له‌ رۆژانی جه‌ژندا ڕاگه‌یاندرا.. “ژنان و پیاوان جیاوازە”

11:16 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

به‌ڕێو‌به‌رایەتییەکانی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی واده‌ی سه‌ردانیكردنی زیندانیان له‌ رۆژانی جه‌ژندا ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2019، خه‌سرۆ غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، “ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان كه‌ سبەینێیە، سه‌ردانكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییه”.‌

.

خه‌سرۆ غازی خۆشناو ئاماژەی بەوەدا “له‌ ڕۆژی دووه‌می جه‌ژن، 12ی ئابی 2019، سەردانکردن تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان و ڕۆژی سێیه‌می جه‌ژنیش، 13ی ئابی 2019، پیاوان ده‌توانن سه‌ردانی ڕاگیراوان بكه‌ن”.‌

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕونیکردووەتەوە كه‌ “كاتی سه‌ردانكردن له‌ هه‌ردوو ڕۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژندا، له‌ كاتژمێر 8ـی به‌یانییه‌وه‌ بۆ كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆیه‌”.

.

لەبارەى وادەی سەردانکردنی راگیراوانی سلێمانی، بەرێوبەرایەتی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ڕاگەیاندوە و بەهەمان شێوە “لە رۆژی یەکەم و چوارەمی جەژندا سەردانکردن ڕێگەپێنەدراوە و ڕۆژی دووەم تایبەتە بە سەردانیکەرانی ئافرەتان و هەروەها ڕۆژی سێهەمیش تایبەتە بە سەردانیکردنی پیاوان.‌

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی هەرێم ڕایگەیاندوە “ئاماده‌كاریمان بۆ پێشوازیكردن له‌ سه‌ردانیكاران كردووه‌ و هیوادارین كه‌سوكاری ڕاگیراوان له‌ كاتی سه‌ردانیكردندا ڕه‌چاوی رێنماییه‌كانی پۆلیس بكه‌ن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل